پێشانگەیەکی شێوەکاری لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی کەرکووک دەستیپێکرد

پێشانگەیەکی شێوەکاری لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی کەرکووک دەستیپێکرد

00:00/00:00

پووختەی هەواڵ:

  • پێشانگەکە تایبەتە بە نمایشکردنی کاری هونەریی مامۆستاکانی پەیمانگەکە

  • لە قۆناغی دووەمدا بڕیارە کاری هونەریی خوێندکارەکانیش نمایش بکرێت

  • مامۆستای بەشە جیاوازەکانی شێوەکاری دەتوانن کارەکانیان لێرە نمایش بکەن

  • ئەوەی جیاوازی دەکات هاوشێوەی گەلەرییەک، کۆتایی نایەت و دەمێنێتەوە


سەرپەرشتیارانی پێشانگەکە جەخت لەوە دەکەنەوە: هەرکاتێک، خوێندکار، مامۆستا و سەردانیکەران بیانەوێت، دەتوانن سەردانی پێشانگەکە بکەن و کار و پارچەی هونەریی تیادا بدۆزنەوە.


خاڵە جیاکەرەوە و جیاوازەکانی پێشانگەکە:

  • بەگوێرەی خول، پارچە و کاری هونەریی جیاوازی تیادا نمایش دەکرێت

  • کۆتایی نایەت و وەکو گالەرییەک دەمێنێتەوە

ئەم پڕۆژەیە، هاندانە بۆ خوێندکار و مامۆستایان، تاوەکو هەوڵی زیاتر بدەن، کاری هونەریی ئەنجامبدەن و لەم پێشانگەیە هەلی نمایشکردنیان هەبێت.

حەسەن فەلاح

Wed Nov 25 2026

Loading related news...