مانگى ئەیلول عێراق بەرزترین ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى تۆمارکردووە

پووختەى هەواڵەکە

  • مانگى ئەیلول عێراق بەرزترین ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى تۆمارکردووە.

  • مانگى ڕابردوو عێراق ڕۆژانە نزیکەى4.4 ملیۆن بەرمیل نەوتى بەرهەمهێناوە.


بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە ماوەی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات ئاستە ئاساییەکانی خۆی پاراستووە، بە شێوەیەک تێکڕای بەرهەمهێنان لە چوار ملیۆن و 100 هەزار بەرمیلدا بووە لە ڕۆژێکدا، بەڵام لە مانگی ئازار و هاوكات لەگەڵ لێکەوتەکانی جەنگى ئێران لە ناوچەکەدا بەرهەمهێنانى نەوت دابەزى و تاوەکو لە مانگی ئایار نزمترین ئاستی خۆی تۆمارکرد، پاشان لە مانگەکانی دواییدا قۆناغی بووژانەوەی پلەبەندی دەستیپێکردەوە.


تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانە

  • لە مانگی کانوونی دووەمى ئەمساڵ چوار ملیۆن و97 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.

  • لە مانگى شوبات چوار ملیۆن و140 هەزاربووە.

  • لە مانگی ئازار یەک ملیۆن و 906 هەزار بووە.

  • لە مانگى نیسان یەک ملیۆن و633 هەزار.

  • لە مانگی ئایار نزمترین ئاست بوو بۆ یەک ملیۆن و406 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزینى تۆمار کرد.

  • لە مانگى حوزەیران یەک ملیۆن و 525 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.

بەرهەمى نەوت

لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ، تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەى نەوتى خاوى عێراق لە مانگی تەممووز بۆ دوو ملیۆن و901 هەزار بەرزبووەتەوە و لە مانگى ئاب گەیشتە سێ ملیۆن و 746 هەزار بەرمیل و لە مانگى ئەیلول بۆ چوار ملیۆن و 399 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبوونەوەى بەرهەمهێنانى نەوتى عێراق تۆمار کراوە.

عێراق لە ماوەى نۆ مانگى ئەمساڵ834 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوتى خاوى لە کێڵگە نەوتییەکانەوە بەرهەمهێناوە، کە بەشێکى هەناردەى کراوە و ئەوى دیکەى بۆ پێداویستى ناوخۆى بەرهەمە نەوتییەکان بەکارهێندراوە.

ئەم داتایانەى بەرهەمهێنانى نەوتى عێراق لەلایەن ڕێکخراوى هەناردەکارى نەوت(ئۆپێک) تۆمار کراوە و زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوتەکەى لە چوارچێوەى سیاسەتەکانى ئۆپێکدا پاراستووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

گەشەى ئابووریى وڵاتان دادەبەزێت..عێراق زۆرترین زیانى بەردەکەوێت

Loading related news...