
سەلوان تەها، ئەندامی لیژنەی دەروازە سنوورییەکان و پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، قۆناغی یەکەمی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا تەواوبووە و ئامادەکاری بۆ قۆناغی دووەم دەکرێت.
قۆناغی دووەمی سیستمی ئەسیکۆدا خۆی لە ئیدارەدانی مەترسییەکان و چاودێریی ئەلیکترۆنیدا دەبینێتەوە، کە ئامانج لێی بەردەوامیدانە بە پەرەپێدانی ژێرخانی دیجیتاڵی لە دەروازە سنوورییەکاندا بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ڕێکخراوی یونکتاد.
پەرەپێدانی دەروازە سنوورییەکان و بەدیجیتاڵکردنی سیستمی گومرگی لە ڕێگەی پرۆژەی ئەسیکۆداوە، بەشێکە لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ چاکسازیی ئابووری و ڕێکخستنەوەی داهاتەکان، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زیاتری مەرزەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی چاودێریی ئەلیکترۆنی.
ئاوات شێخ جەناب: لەسەر جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتووین
وەزیری بازرگانیی بۆ کەناڵ8: کێشەکانی سیستمی ئەسیکۆدا لەهەرێمی کوردستان چارەسەردەکرێن
هەولێر و بەغداد لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا گەیشتوونەتە خاڵی بڕیاردان





