گومرگى عێراق: چیتر ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان و هایبرید لە باجى گومرگى نابەخشرێن

شۆڕش محەمەد3 کاتژمێر پێش ئێستا
ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی نوێ لەسەر بارهەڵگرێکی تایبەت بە گواستنەوەی ئۆتۆمبێل
ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی نوێ لەسەر بارهەڵگرێکی تایبەت بە گواستنەوەی ئۆتۆمبێل

پووختەی هەواڵەکە

  • دەستەى گشتیی گومرگى عێراق ڕایگەیاند، بۆ لەمەولا کار بە بڕیارى لێخۆشبوون لە باجى گومرگیى ئۆتۆمبێلە کارەبایى و هایبێردەکان ناکرێت.

  • چیتر ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە لە باجى گومرگى نابەخشرێن و دەبێت گومرگ بکرێن.


دەستەى گشتیى گومرگى عێراق ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، دەستەکە دەیەوێت بۆ ڕاى گشتى و بازرگاکانان و هاوردەکاران ڕوون بکاتەوە، ئەو خشتانەى بڵاوکراونەتەوە و ئاماژە بە بەخشینى ئۆتۆمبێلە کارەبایى و هایبێردەکان دەکەن لە باجى گومرگى، بۆ بڕیارێکى پێشووى ئەنجوومەنى وەزیران دەگەڕێتەوە و لە ئێستادا کار بەو بڕیارە ناکرێت.


لە ڕاگەیێنراوەکەى دەستەکەدا ڕوونکراوەتەوە:

  • وەرگرتنى باجى گومرگى و جێبەجێکردنى لێخۆشبوون بۆ ئۆتۆمبێلە کارەبایى و هایبێردەکان، بەتەنیا بە گوێرەى یاسا و بڕیار و ڕێنماییەکانى ئێستا بەڕێوە دەچێت.

  • بەگوێرەى بڕیارە تازەکەى دەستەى گشتیى گومرگى عێراق، لەمەودوا ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

  • بە ڕێژەی 15%ـى باجی گومرگییان دەخرێتە سەر.

سەبارەت بە هەرێمى کوردستانیش لە ڕۆژى 1ـى ئەیلوولى 2026ـەوە لێخۆشبوونى گومرگى لەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە هەڵگیرا و لەدواى ئەو ڕێکەوتەوە ئەم ئۆتۆمبێلانەش هاوشێوەى ئۆتۆمبێلە ئاساییەکان باجى گومرگییان لێ وەرگیراوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

دەستەی گشتیی گومرگى عێراق: دەستکرا بە جێبەجێکردنی ڕەسمى گومرگی نوێ

شۆڕش محەمەد

Sun Oct 25 2026

Loading related news...