ئەمڕۆ ئەنجوومەنى نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای مۆڵەتى فەرمانبەر کۆدەبێتەوە

ئارام قەرەداغی1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دانیشتنەکانى دەستپێدەکاتەوە.

  • پڕۆژەیاسای پێدانى مۆڵەتى درێژخایەن بە فەرمانبەران دەنگى لەسەر دەدرێت.

  • هەر فەرمانبەرێک خزمەتى کرداری لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت، دەتوانێت پێنج ساڵ مۆڵەت بکات و مووچە بنەڕەتییەکەشی وەربگرێت.


بەگوێرەى ناوەڕۆکى پڕۆژەیاساکە ، وەزیرى تایبەتمەند، یاخود سەرۆکى لایەنى گرێنەدراو بە وەزارەت، یاخود پارێزگار و هەر کەسێکى ڕاسپێردراو، دەتوانن مۆڵەتى پێنج ساڵ بدەن بە مەرجێک فەرمانبەر میلاکى هەمیشەیی بێت و خزمەتى کردارى لە دووساڵ کەمتر نەبێت.


ناوەرۆکی پڕۆژەیاساکە:

  • مۆڵەتى درێژخایەن بۆ پێنج ساڵە و مووچەى بنەڕەتى بەتەواوى دەدرێتە فەرمانبەر لەکاتى مۆڵەتەکە.

  • فەرمانبەر دەتوانێت مۆڵەتەکە درێژ بکاتەوە بۆ پێنج ساڵى دیکە و پێنج ساڵى دووەم نیوەى مووچەى بنەڕەتى دەدرێتە فەرمانبەر.

  • هەر فەرمانبەرێک خزمەتى زیاتر لە ساڵێکى هەبێت، دەتوانێت مۆڵەتى بێ مووچە بۆ ماوەى شەش مانگ و زیاتر بکات.

  • مۆڵەتى وەرگیراو بەگوێرەى بڕگەکانى ئەم یاسایە بۆ خزمەتى خانەنشینى هەژمار دەکرێت، دواى لێبڕینى ڕێژەى خانەنشینى لە فەرمانبەرەکە.

هەر لە دانیشتنى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى نوێنەران، خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاساى هەموارى یەکەمى ڕکابەرى و ڕێگریی لە قۆرخکارى ژمارە 10ـى ساڵى2010 دەکرێت و ژمارەیەک پەرلەمانتارى جێگرەوەى ئەو بەرپرسانە سوێندى یاسایی دەخۆن کە لە دانیشتنى ڕابردوو پۆستى حکومییان وەرگرت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

جیاوازییەکانی پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن لە نێوان هەولێر و بەغداد

Loading related news...