یادى شەهید بوونى خاوەنى دروشمى کەم بژى و کەڵ بژى کرایەوە

یادى شەهید بوونى خاوەنى دروشمى کەم بژى و کەڵ بژى کرایەوە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • نیو سەدە بەسەر ئەو ساتەوەختە مێژووییەدا تێدەپەڕێت.

  • خاڵە شەهاب؛ سیاسەتمەدار و تێکۆشەرێک کە مەرگى کردە پەیامێکى نەمر بۆ ژیان.


لێرە، لە ڕێوڕەسمی یادی پەنجا ساڵەی شەهیدبوونی شەهاب شێخ نوری، ناسراو بە خاڵە شەهاب مێژوو جارێکی دیکە لەبەردەم شکۆی سیاسەتمەدار و ڕابەرێکدا دەوەستێتەوە.


خاوەنى دروشمى کەم بژى و کەڵ بژى

  • پیاوێک بەرەو پەتی سێدارە هەنگاوی نا.

  • نەک هەر چۆکی دانەدا، بەڵکو بە دروشمە بە ناوبانگەکەی کەم بژی و کەڵ بژی.

  • فەلسەفەیەکی نوێی بۆ خەبات و سەربەرزیی نەتەوەیەک نەخشاند.

  • ڕۆژژمێری خەباتی کورد دوو ڕێکەوتی لە بیرنەکراوی لە خۆگرتووە

دادگاییکردنى خاڵە شەهاب

یازدەی تەممووزی 1976، کاتێک دادگای ڕژێمی بەعس حوکمی لە سێدارەدانی بەسەر خاڵە شەهاب و هاوڕێکانی سەپاند و بیست و یەکی تشرینی دووەمی هەمان ساڵ، کاتێک لە زیندانی ئەبوو غرێب لەگەڵ هەردوو هاوڕێی تێکۆشەری، جەعفەر عەبدولواحید و ئەنوەر زۆراب، گەیشتنە کاروانی نەمران.

ڕژێمی بەعس وایدەزانی بە پەتی سێدارە دەتوانن دەنگی ئازادی بخنکێنن، بەڵام خۆڕاگری خاڵە شەهاب و هاوڕێکانی لە ژوورەکانی سێدارەدا، بووە ئەو بڵێسەیەی شاخ و شارەکانی کوردستانی پێ ڕووناک بووەوە.

خاڵە شەهاب تەنیا سیاسەتمەدارێک بوو لە هەموو قۆناغە سەختەکاندا توانیبووی هەستی نەتەوەیی و خۆشەویستیی خاک لە دڵی هاوڕێکانیدا بڕوێنێت، هەر بۆیە دوای پەنجا ساڵ هێشتا وەک خوێندنگەیەکی بەرزی ڕەوشتی سیاسی و کوردپەروەری یادی دەکرێتەوە.

هەر لە رێورەسمی یادی 50 ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شەهاب، کتێبی شەهاب شێخ نوری، داستانی ژیانەوەی نەتەوەیەک بڵاوکرایەوە.

ئەم کتێبە وردەکاری قۆناخەکانی ژیانی ئەو پیاوەی لە خۆگرتووە، ئەوەی لە بیری هاونیشتمانیاندا چەسپاند کە مرۆڤ دەتوانێت تەمەنێکی کورت بژی، بەڵام بە شکۆیەکی هەمیشەییەوە بمێنێتەوە.

کەناڵ8

Sun Nov 22 2026

Loading related news...