داتاکانی میدیا و زانیاری؛ جیاوازیی گەورە لەنێوان پڕۆژەکانی هەولێر و دهۆک بەراورد بە سلێمانی و هەڵەبجە کراوە

پووختەی هەواڵەکە

  • کابینەى نۆیەم لە تەرخانکردنی بودجە بۆ پرۆژەکان جیاوازیی لەنێوان پارێزگاکاندا کردووە.

  • پڕۆژەکانى ڕێگاوبانى هەولێر و دهۆک و سۆران و زاخۆ 3.1 تریلیۆن دیناریان بۆ تەرخانکراوە.

  • بۆ پڕۆژەکانى ڕێگاوبانى سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین 1.8 تریلیۆن دینار تەرخانکراوە.

  • پڕۆژەکانى ڕێگاوبان جیاوازییەکانى تەرخانى دارایی زیاتر لە 1.3 تریلیۆن دینار بووە .

  • پرۆژەکانى شارەوانی هەولێر و دهۆک و سۆران و زاخۆ 4,340 پڕۆژە بووە.

  • تەرخانى دارایی پرۆژەکانى شارەوانی هەولێر و دهۆک و سۆران و زاخۆ 3.8 تریلیۆن دینار بووە


بە گوێرەی داتاکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری کابینەى نۆیەم، دەسەلمێت جیاوازی لەنێوان پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانى سۆران و زاخۆ لەگەڵ پارێزگاکانى سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و ڕاپەڕین کراوە لە پرۆژەکانى ڕێگاوبان و تەنانەت لە پرۆژەکانى شارەوانى، جیاوازییەکان شۆکهێنەرن و نادادیی لە تەرخانى داراییدا زۆر زۆرە.


وردەکاری داتاکان چیمان پێدەڵێن ؟

  • زۆربەی پڕۆژەکانی پارێزگاکانى سلێمانی و هەڵەبجە ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویستەوە تەواو نەبوون یان وەستاون، لەکاتێکدا بە پێچەوانەوە لەپارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانى سۆران و زاخۆ پڕۆژەکان بودجەیان بۆ دابین کراوە.

  • ئاماری گشتیی پڕۆژە و بودجەی تەرخانکراو لە هەزار و 271 پڕۆژە، پێنج هەزار و 940 کیلۆمەتر ڕێگا و تەرخانکردنى دارایی پێنج تریلیۆن و 322 ملیار دینارى بۆ دابین کراوە، کە بەمشێوەیە دابەشبوون.

  • درێژایی ڕێگاکانی سنووری پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانى سۆران و زاخۆ سێ هەزار و 892 کیلۆمەتر ڕێگایە و بڕى سێ ترلیۆن و 185 ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە.

  • لەبەرامبەردا، ئاستی جێبەجێکردنی ڕێگاکان لە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و ڕاپەڕین دوو هەزار و 50 کیلۆمەتر ڕێگا کراوە و بڕى یەک تریلیۆن و 863 ملیار دینارى بۆ تەرخانکراوە.

  • بەراوردی جیاوازیی درێژایی ڕێگاکان لەنێوان ناوچەکاندا هەزار و 842 کیلۆمەتر ڕێگا لە پرۆژەکانى ڕێگاوبان بۆ پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانى سۆران و زاخۆ، هاوکات لە تەرخانکردنى دارایی بۆ پڕۆژەکانى ڕێگاوبانیش جیاوازییەکە گەیشتووەتە یەک تیرلیۆن و 322 ملیار دینار.

هاوکات، لە پڕۆژەکانی شارەوانی، کابینەی نۆیەم، جیاوازی لەنێوان پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە، بەشێوەیەک چوار هەزار و 340 پڕۆژە لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک بە تێچووی سێ تریلیۆن و 881 ملیار بڕیاریان لێ دراوە، بەڵام تەنیا 972 پڕۆژە بە تێچووی یەک تریلیۆن و 721 ملیار دینار لە پارێزگاکانى سلێمانی و هەڵەبجە بڕیاریان لێ دراوە.

جیاوازیی بڕیاردران لە پڕۆژەکان گەیشتووەتە سێ هەزار و 388 پڕۆژە، هاوکات جیاوازیى تەرخانى دارایی بۆ پڕۆژەکانى شارەوانى دوو تریلیۆن و 160 ملیار دینار بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەم داتایانە فەرمانگەى میدیا و زانیارى کابینەى نۆیەم بڵاویکردوونەتەوە و سەلماندوویەتى کە چ جیاوازی و نادادییەک بەرامبەر پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و ڕاپەڕین کراون.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ڕۆتیناتى کابینەى نۆیەم بەڵێندەرانى پەرێشان کردووە

Loading related news...