بۆردی کۆمپانیای ئێنڤیدیا لێکۆڵینەوە لە هاودامەزرێنەری کۆمپانیاکە دەکات.
گومان دەکرێت زانیاریی هەستیار لە کۆمپانیای ئێنڤیدیاوە بۆ چین گواسترابێتەوە.
چین ڕەتیدەکاتەوە هیچ زانیارییەکی لە کۆمپانیای ئێنڤیدیاوە بەدەستهێنابێت.
بەمدواییانە جێنسن هوانگ، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئێنڤیدیای ئەمریکی، کە لە بەنرخترین کۆمپانیاکانی جیهانە، بووەتە جێگەی مشتومڕ و لەلایەن بۆردی کۆمپانیاکەی خۆیەوە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت.
سەرەتای مشتومڕەکە مانگی ڕابردوو هاتە ئاراوە.
دوای ئەوەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، ئاشکراى کرد، بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکا، گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی ژنێکی بازرگان بە ناوی ئەلیس هوانگ، کە بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکە بەناوی مێگاسپید و بنکەکەی لە سەنگاپورەیە، زانیاریی هەستیاری بۆ چین گواستووەتەوە.
ئەم بەڕێوەبەرە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئینڤیدیا هەبووە.
ڕۆژی یەکشەممە، بۆردی بەڕێوەبەرانی ئێنڤیدیا ڕایانگەیاند، دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە جێنسن هوانگ، هاودامەزرێنەری ئێنڤیدیا.
خۆی دانی بە هەبوونی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ئەلیس هوانگدا نا.
ئەو لە پەیامێکدا بۆ کارمەندانی کۆمپانیاکە نووسیویەتی:"من ناپاک بووم بەرامبەر هاوسەرەکەم و کردارەکانم ئازاری ئەو و منداڵەکانمی داوە و هیچ بەهانەیەک نییە بۆ ئەو کارەی کردوومە و لە ناخمەوە داوای لێبووردن دەکەم".
کەسایەتییەکی دیارە لە بواری پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد.
ڕاوێژکارێکی نزیکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بووە.
بەردەوام ڕەتی دەکاتەوە پەرەپێدانی تەکنەلۆجیاکە سنووردار بکات و گوتووییەتی ناهێڵێت لە کێبڕکێی ژیریی دەستکردا چین پێش ئەمریکا بکەوێت.
کاردانەوەى چین:
هیچ زانیارییەکمان لە کۆمپانیای ئێنڤیدیاوە پێنەگەیشتووە.
پێشەنگی جیهانە لە بەرهەمهێنانی ئەو چیپانەی بۆ پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنرێن.
دووەم بەنرخترین کۆمپانیای جیهانە و بەهاکەی بە نزیکەیی بە 4.51 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
لە ڕۆژی دووشەممەدا، دوای ڕاگەیاندنی لێکۆڵینەوەکە، بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکە بەڕێژەی لە سەدا 4 دابەزی.
نزیکەی 200 ملیار دۆلاری لە بەهاکەی کەمکردەوە.
کۆمپانیای مێگاسپید لەژێر چاودێریدا بووە بەهۆی ئەگەری گواستنەوەی چیپەکانی ژیریی دەستکردی ئینڤیدیا بۆ چین.
نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر زانیارییە هەواڵگرییەکان دەربارەی پەیوەندیی هوانگ لەگەڵ ئەو ژنە بازرگانەدا بە ترەمپ ڕاگەیێنراوە، بەڵام بڕیاری داوە هیچ ڕێکارێک لەسەر ئەو زانیارییانە نەگرێتەبەر.
ڕۆژی یەکشەممە ترەمپ گوتى "پەشیمان نیم کە لە دوای ئەوەی زانیارییە هەواڵگرییەکانم پێگەیشتووە هیچ کارێکم نەکردووە، پێم وایە هوانگ هۆکاری خۆی هەیە و دەبێت گوێی لێبگرین".
ئەمریکا ڕێگا نادات چیپە پێشکەوتووەکانی ئێنڤیدیا بە پەکین بفرۆشرێت، لەهەمان کاتیشدا چین لە کۆمپانیا ناوخۆییەکانی خۆی قەدەغەکردووە چیپەکانی ئێنڤیدیا بکڕن.
دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا وەکو ئێف بی ئای و سی ئای ئەی بە فەرمی پەرەپێدەرانی ژیریی دەستکردی چینیان تۆمەتبار کردووە بە لەبەرگرتنەوەی تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکردی ئەمریکا هاوشان لەگەڵ لێکۆڵینەوەی دژە سیخوڕیی جیاواز کە کۆمپانیای ئێنڤیدیاشی تێدابووە.
