لە ناو گەڵاڕێزانی پاییز و رەنگی زەرد و سووری درەختەکان.
خوێندکارانی بەشی میوزیک و شێوەکاری.
هونەری خۆیان لەگەڵ جوانی سروشت تێکەڵ کرد.
خوێندکارانی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی ڕانییە، ئەزموونێکی تازە و جیاوازیان لە راهێنان و وانەی رۆژانەیان تاقیکردەوە، ئەزموونێک کە لە پۆلەکان دەرچوون و ڕوویانکردە سروشتی ڕازاوەی پایز و گەڵاى وەریو.
تاقیکردنەوەی شێوازێکی نوێی فێربوون بوو.
کە دوورە لە چوارچێوەی ئاسایی پۆل.
لە نزیکەوە پەیوەندیکردنی خوێندکارانە بە سروشت و ژینگە.
ئەم ئەزموونەی خوێندکارانی پەیمانگای هونەرە جوانەکان تەنیا ڕاهێنانێکی هونەری نییە خوێندکاران توانییان لە ڕێگەی بینین، بیستن و ژەنینەوە، پەیوەندییەکی قووڵتر لە نێوان هونەر و سروشت دروست بکەن و فێربوون بە شێوەیەکی زیندوو و ئیلهامبەخش ئەزموون بکەن.