شاسوار عەبدولواحید لەسەر چەندین پرس قسەى کرد.
ڕەخنەى توندى لە پارتى و سەرکردایەتییەکەى گرت.
سەرۆکى نەوەى نوێ جەختیکردەوە مەسروور بارزانى زیاتر لە سێ ساڵە بە نایاسایى ماوەتەوە.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ، ڕایگەیاند، هەرگیز دۆخى هەرێمى کوردستان ناگەڕێتەوە بۆ 3ـى تشرینى دووەم، گوتى "ئەوەى پارتى لە پەرلەمان کردى کۆسەڵە بوو، بە منداڵی ئەوەی کۆسەڵەی بکردایە کەس یاری لەگەڵ نەدەکرد.
خەڵکی کوردستان هەمووتان ئاگادارن دوو ساڵە هەڵبژاردن کراوە.
ئەم کابینەی مەسروور بارزانى بارزانی کە ئێستا حوکم دەکات لە ساڵی 2028 هەڵبژاردن کراوە و لە 2019ـەوە حوکم دەکات.
واتە حەوت ساڵ و چوار مانگ زیاترە لە پۆستەکەیەتی.
خۆی بۆ چوار ساڵ هەڵبژێردراوە، یانی سێ ساڵ و قسوور بە نایاسایی ماوەتەوە.
ئەم کابرایە ئامادە نییە ئەو پۆستە بەجێ بهێڵێت.
هەر سەرۆکێکی حکومەت وا لە دنیادا، یانی یەک تۆزە مەسەلەن خۆی لا گرنگ بێت، شەخسیات و کەرامەت و پێگەی خۆی لا گرنگ بێت، یەک ڕۆژ بە نایاسایی لە پۆستەکە نامێنێتەوە.
ئەگەر پارتی و شەخسی کاک مەسعود و کوڕەکەی و برازاکەی ڕاست دەکەن، لە خەمی کوردان، کاکە گیان، بە قوربان، چوار ساڵە پۆستەکە و بەسەرچوو بەجێی بهێڵە کاکە.
سێ ساڵ و چوار مانگە تۆ بەسەرچوویت. دە وازی لێ بێنە.
دە وازی لێ بێنە، هەموو کورد مەکە بە قوربانی پۆستێک.
شاسوار عەبدولواحید ئاماژەى بەوەشکرد، هیچ لایەنێک ناتوانێت 39 کورسییەوە، سەرۆکی هەرێمى کوردستان، سەرۆکی حکومەت و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەنجوومەنی دادوەری و دار و بەردی هەبێت.
شاسوار عەبدولواحید، ئاماژەى بەوەشکرد، لە سەردانەکەی مەسروور بارزانی بۆ بەغداد، بەجۆرێک لە جۆرەکان پێیانگوتبوو، یەک مەتر هێزێک لە شوێنێک بجوڵێت ئێمە تەداخول دەکەین، نەک بۆ ئێوە، یەکێتیش هێز بجوڵێنێت ئێمە تەداخول دەکەین. سەرۆکى نەوەى نوێ گوتى "عێراق عێراقی جاران نییە تا ئەمانە بەو عەقڵە بتوانن شت بکەن".
پێش 4ـى 11، پەرلەمان 39 بە 42 بوو، مەجالی هەموو شتێکی تیا بوو.
ئێستا پەرلەمانیش هەڵوەشێننەوە، دانیشتنەکە و ئەو پەرلەمانتارانەش دەرکەن هەر هێشتا دانوستان دەگۆڕێت.
هەرگیز پارتی ناگەڕێتەوە ئەو کاتە ئەگەر بە تەمای فیفتی بە فیفتی بووبێت، ئێستا فیفتی بە فیفتییەکەشی دەست ناکەوێت.
پڕۆژەیەک بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق هەیە و زۆر لە من و یەکێتى و پارتیش گەورەترە.
سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەوەى بۆچوونى وایە کوردستان لەت نەبووە "گێلە، ئێستا دوو ئیدارەیە".ئاشکراى کرد سێ بژاردە لە ئارادان
بژاردەى یەکەم ئەوەیە بودجەى سلێمانى و هەڵەبجە بەجیا لە هەولێر و دهۆک بێت.
بژاردەى دووەم ئەوەیە دوو حکومەت و دوو سەرۆکى حکومەتمان هەبێت.
بژاردەى سێیەم ئەوەیە دوو ههرێم ههبێت، دهستور دهڵێت 10%ـی ههر پارێزگایهك داوا بكهن دهتوانن ببن به ههرێم.
تاوەکو بتوانین بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەم بژاردانەدا نین، حەز دەکەین کوردستانێکى یەکگرتوومان هەبێت.
کورد لەسەر دەستى یەک دوو کەس و یەک پۆست کراوەتە قوربانى.
ئەگەر لایەنەکانى دیکەمان لەگەڵدا بووایە ئێستا حکومەتێکمان بۆ خزمەتى خەڵک پێکهێنا بوو.
پەرلەمان پێشتر نەخۆش بوو ئێستا تۆپیوە.
سەرکردایەتیی پارتى عینادن، کوردستان دەکەن بە قوربانیى پۆستێک.
ئەم قسانەى ئێستا دەکرێن سەرەتاى نەمانى ئەمجۆرە حوکمڕانییەیە.
سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ ئاماژەى بەوەشکرد، لە 99%ـى نەوت لە سنوور پارتییە و 1%ـى لەم سنوورەیە، گوتیشى "چوار ساڵ و حەوت مانگ پارتى نەوتى فرۆشت یەک دینارى نەگەڕاندەوە بۆ وەزارەتى دارایى".
شاسوار عەبدولواحید، ئاشکراشیکرد، سبەی بە یاوەریی شاندێکی یاسایی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى دەچنەوە بەغداد و بەشداریی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەن.
کەمال کەرکووکی: هیچ هەوڵێک بۆ دابەشکردنی هەرێمى کوردستان سەرناگرێت
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ عەلی باپیر دۆخی هەرێمی کوردستانی تاوتوێ کرد