
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، داوایەکی بۆ دەرکردنی فەرمانێکی سالاری لەسەر سکاڵای یەکێتی و نەوەی نوێ ڕەتکردەوە بۆ ڕاگرتنی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان.
بەڵام دادگای فیدڕاڵی داوا سەرەکییەکەی ڕەتنەکردووەتەوە کە تۆمار کراوە.
ئەو داوایەی لە لایەن یەکێـتی و نەوەی نوێوە لەسەر نایاساییبوونی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان تۆمارکراوە، لە وادەی خۆیدا دادبینی بۆ دەکرێتەوە و بەڵام تەنیا دەرکردنی فەرمانی سالاری ڕەتکراوەتەوە.
ئەوەی ئەمڕۆ ڕەتکراوەتەوە، تەنیا داوایەکی فەرمان سالارییە، نەوەک داوا بنەڕەتییەکە، کە ئەنجامی ئەو داوایە یەکلاکەرەوەیە بۆ یاساییبوون یان نایاساییبوونی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان.
کاتێک سکاڵایەک تۆمارکراوە، ئەم سکاڵایە تاوەکو یەکلایی بوونەوەى لێکۆڵینەوەى لەسەر دەکرێت.
ئەوەى سکاڵاى تۆمارکردووە، دەتوانێت داوا لە دادگاى فیدراڵى بکات بۆ ئەوەى دۆخەکە خراپتر نەبێت، ئەمرێکى وەلائی (فەرمانێکی سالاری) دەربکات، ئینجا دادگا دەتوانێت ئەمرەکە دەربکات یان ڕەتى بکاتەوە.
ئەوەى ئەمڕۆش بەمجۆرەبووە، کە تەنیا ئەوەیە دادگا گوتویەتى، ئەمرى وەلائی (فەرمانی سالاری) دەرناکەین و ئەوان بەردەوامن لە کارکردن بۆ ئەو سکاڵایەى کە پێشتر کراوە.
