وەزارەتی دارایی: بودجەی 2027 ئامادەیە بۆ دەنگدان

پووختەى هەواڵەکە

  • وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، داهاتی نانەوتی لە بودجەی 2027 دا بە ڕێژەی 18% بەرزبۆتەوە.

  • وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، 500 هەزار گرێبەست و کرێکاری ڕۆژانە بە هەمیشەیی دەکرێن.

  • وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، 120 هەزار پلەی وەزیفی نوێ دادەمەزرێندرێت.

  • وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، بڕی 5 تریلیۆن دینار بۆ پەرەپێدان پارێزگاکان تەرخانکراوە.


لە ڕاگەیێنراوێکدا کە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردۆتەوە ، ئاماژەی بەوەکردووە، "بودجەی ساڵی 2027 بەتەواوی کۆتایی پێهاتووە".


ڕاگەیێنراوى وەزارەتی دارایی

  • بڕگەکانی بودجە لە هەلومەرجێکی ئاساییدا داڕێژراو نەبوون.

  • بەڵکو لە ناو شەڕ و داخستنی گەرووی هورمز و دابەزینی هەناردەکردنی نەوت دا ئامادەکراوە.

  • داهاتی نانەوتی لە بودجەدا بەرزبۆتەوە بۆ 18%.

  • زیاتر لە 500 هەزار کەس کە خۆی لە گرێبەست و مووچەخۆرانی ڕۆژانە پێکهاتوون گواستراونەتەوە بۆ پلەی خزمەتگوزاری مەدەنی هەمیشەیی.

  • هاوکات زیاتر لە 120 هەزار دامەزراندنی نوێ لە بودجەی 2027 دا دیاریکراوە.

  • لە بڕگەیەکى دیکەدا هەستاون بە تەرخانکردنی پێنج تریلیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان.

  • جگە لە یەک تریلیۆن دینار کە بۆ سندوقی نەوەکان تەرخانکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەنجومەنی وزاری ئابووری ڕۆژى پێنجشەممە، ڕایگەیاندووە کە ڕەشنوسی بودجەی 2027 یان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆی ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت بۆ دەنگدان لەسەری

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ڕەشنووسى بودجە لە نێوان ئەنجوومەنى وەزیران و وەزارەتى دارایی گیری خواردووە

یاد نەوزاد

Thu Nov 26 2026

Loading related news...