
بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار ناجێگیرى و نزمى ماوەتەوە.
بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر دینار نزیکەى 20 هەزار لە نرخى فەرمیى زیاترە.
ڕێکارەکانى حکومەتى فیدراڵى کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەى بەهاى دینار نەبووە.
لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە زانیارى بە کەناڵ8 درا، ئەمڕۆ سێشەممە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار هەر بە نزمى و ناجێگیرى ماوەتەوە و لە کاتى کردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار بە 169 هەزار و 400 دینارە.
100 دۆلار بە 169 هەزار و 400 دینارە.
100 یۆرۆ بە 183 هەزار و 750 دینارە.
100 پاوەن بە 218 ههزار و 500 دینارە.
100 لیرەى سوورى بە 9 هەزار دینارە.
100 لیرهی توركی به 3 ههزار و 750 دینارە.
100 هەزار تمەن بە شەش هەزار و 500 دینارە.
ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لە کاتێکدایە، لە حەوتى تشرینى یەکەمەوە حکومەتى فیدراڵ گۆڕانکارى لە بەهاکەیدا کرد و بەهاى فەرمیى 100 دۆلارى بە 150 هەزار دینار جێگیر کرد، 23ـى هەمان مانگ عەلى زەیدی لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنیدا گوتى "هەوڵدەدەین بەهای دۆلار لە 155 هەزار دیناردا جێگیر بکەین".
سەرەتاى مانگى تشرینى دووەم، محەممەد عەلی تەمیم، جێگرى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى ئابوورى، ڕایگەیاند، بەمزووانە نرخی دینار لە بازاڕدا نزیک دەبێتەوە لە بەهای فەرمی و گوتیشى "لەو قسەیەم بەرپرسم".
جێگری زەیدی: بەمنزیکانە بەهای دینار لە بازاڕی ڕەشدا بەرزدەبێتەوە
ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە
