زەعفەرانی ڕوانسەر بە یەکێک لە باشترینەکانی جیهان ناسراوە.
پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ نزیکەی 60 کیلۆگرام زەعفەران لە ڕوانسەر بەرهەمبێت.
زەعفەرانی ڕوانسەر هەناردەی ئەورووپا و چەند وڵاتێکی دیکە دەکرێت.
سەرقاڵی کۆکردنەوەی یەکێک لە بە بەهاترین و باشترین بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمساڵینن .حەوت ساڵە زەوییەکانی گوندی "کانی کوچکینەی" شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشان بووەتە شوێنی بەرهەمهێنانی زەعفەران کە بە زێڕە سوورەکە ناسراوە.
کەشوهەوای گونجاو.
بە پیتیی خاکەکەی.
دابارینی باش.
زەعفەرانی ئەو گوندەی کردووە بە یەکێک لە باشترین زەعفەرانەکانی دونیا.
جووتیاران: ئەمساڵ بۆ هەر هێکتارێک حەوت کیلۆگرام بەرهەمیان هەبووە.
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، سێ کیلۆ زیاتر بووە.
زەعفەرانی ڕوانسەر هەناردەی وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، تورکیا دەکرێت.
لە تاقیگەکانیانەوە دەرکەوتووە، زەعفەرانی ڕوانسەر کەم وێنەیە و یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان.
زەعفەران بەراورد بە هەندێک جۆری دیکەی بەرهەمی کشتوکاڵی کەمتر ئاوی دەوێت.
داهاتەکەشی باشترە، بەڵام لێزانین و خزمەتی زۆری دەوێت.
بە هۆی سوودی زۆری پێکهاتەکەی یەکێکە لە گرانترین بەرهەمەکان.
نرخی هەر گرامێکی ساڵی پار 250 بۆ 300 هەزار تمەن بووە.
بۆ ئەمساڵیش بۆ هەر گرامێک 450 بۆ 500 هەزار تمەن وەردەگیرێت.
بە گوێرەی دامەزراوەی کشتوکاڵیی ڕوانسەر ڕووبەری زەوی چێنراو بە زەعفەران لە ناوچەکانیان گەیشتووەتە نزیکەی 16 هێکتار و پێشبینیدەکرێت بۆ ئەمساڵ نزیکەی 60 کیلۆگرام بەرهەمیان هەبێت.
