قوباد تاڵەبانی لە کۆڕبەندى ستراتیجیی سلێمانى هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی سیاسی و حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە کێشەکان پێویستە لەسەر بنەمای دامەزراوەیی چارەسەر بکرێن و وەکو حکومەت لەگەڵ خواست و ویستی خەڵکدا بن.
لە بارەی کێشەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، لە بنەڕەتدا کێشەکە پەیوەستە بە شێوازی ئیدارەدان و حوکمڕانی و لە کۆتاییشدا پرسی دادپەروەری و یەکسانییە.