لە چوارچێوەی لێدوانەکانیدا، لە کۆڕبەندى ستراتیجیی سلێمانى، سەبارەت بە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداد، قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە تێپەڕاندنی قەیرانەکانی ئێستا پێویستی بە داهێنانی مۆدێلێکی نوێی حوکمڕانی هەیە و گوتی کە هاوڕایە لەگەڵ گوتەکانی تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق و بەڵێنی دا کە ئەم دۆخە تێدەپەڕێنن.