
میدیای عێراق: ماوەی چوار ڕۆژە ئەحمەد عەلوانی لە لوبنان ڕفێنراوە.
میدیای عێراق: ئەحمەد عەلوانی دژی سیاسەتەکانی ئێران بووە لە عێراق.
بە گوێرەى سەرچاوە ئاگادارەکان، ڕۆژى سێشەممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2026، هێزە ئەمنییەکانی لوبنان تەرمی ئەحمەد عەلوانییان لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی "تەریق ئەلجەدیدە" لە بەیرووت دۆزیوەتەوە.
ماوەى چوار ڕۆژە ئەحمەد عەلوانى لە لوبنان ڕفێندراوە و بە خنکێنراوى لە شووقەیەک دۆزراوەتەوە.
عەلوانی لە 5ـی تشرینی دووەمی 2026 لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەیرووت چوەتە لوبنان.
پاش جێهێشتنی هۆتێلەکەی لە گەڕەکی "ڕەوشە"، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ پەیوەندی پێوەی پچڕابوو.
لێکۆڵینەوەکان: لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە براوەتە ئەو شوقەیەی کە تیایدا کوژراوە.
ئەحمەد عەلوانی پەرلەمانتارێکی دیاری پێکهاتەی سوننە بوو لە پارێزگای ئەنبار. لە کۆتایی ساڵی 2013 بە هۆی سەرکردایەتیکردنی خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەتی نوری مالیکی دەستگیر کرا، بەڵام لە نیسانی 2025 پاش نزیکەی 12 ساڵ زیندانی بە لێبوردنی گشتی ئازاد کرا.