- جۆگەی گاوری یەکێکە لە گرنگترین شوێنەوارەکانی گەرمیان
- جۆگەکە لە ڕۆخی ڕووباری سیروانەوە لە گوندی عەلەومحە دەستپێدەکات
- کارکردن لەسەر کنەوپشکنین و لێکۆڵینەوە لە دۆزینەوەکە دەستیپێکردووە
فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور:
- سەرەتای جۆگەکە بە شێوەی تونێلی درێژە و پاشان هەڵکەندنی ئاسایی بەسەر زەوییە تەختەکانەوە ڕۆیشتووە پاشان بە شێوەی بەردی ئامادەکراو بە شێوەی سندوق درێژدەبێتەوە
- ساڵی 2005 دوو بەشی ئەم شوێنەوارە نۆژەنکراونەتەوە
فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور
ئەوەی لەم دواییانە دۆزراوەتەوە: دەروازەی پشتەوەی جۆگەکەیە لە خڕی حەمەی کەریم و بۆ یەکەمجارە دەردەکەوێت.
فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور
ئەوەی جیاوازە لەم دۆزینەوەیەدا: هەڵگری کۆمەڵێک هێمای جۆراوجۆرە، کە ئاماژەن بۆ خاوەندارێتی.
فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور
کۆمپانیای شەم کاری نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکە ئەنجامدەدات و پاش تەوابوونی کارەکان بەڕووی هاونیشتمانییان دەکرێتەوە.
فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور