
مەرجەکانی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکە بڵاوکراونەتەوە
دوا وادە بۆ وەرگرتنی بەرهەمە شیعرییەکان نزیکدەبێتەوە
خانمە شاعیرەکانی سنووری هەڵەبجە دەتوانن بەشدار بن
فێستیڤاڵەکە هەماهەنگییەکی ئەدەبییە لەنێوان:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە
دامەزروەی کەریمی عەلەکە
دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان
ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە بە دروشمی: "ژنان وشەن، ڕەنگن دەنگن" بەڕێوەدەچێت
لە ناوەڕۆکی ڕاگەیێنراوی فەرمیی فێستیڤاڵەکەدا هاتووە:
خانمانی شاعیر لە سنووری هەڵەبجە دەتوانن بەشدار بن
شیعرەکان دەبێت نوێ بن و بڵاونەکراوە بن
نموونەی پێشکەشکراو نابێت لە پێنج لاپەڕەی A4 زیاتر بێت
دەقەکان بە وۆرد و یونی کۆدی کوردی و فۆنتی 16 نووسرابن
دوا مۆڵەت ڕێکەوتی یەکی تشرینی دووەمە
ڕێگەکانی پێشکەشکردن:
پەڕەی فەرمیی ب. گ. ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە
ژمارەی وەتسئاپی 07701213411
فێستیڤاڵەکە هیچ خەڵات و پلەبەندییەک لەخۆناگرێت




