
هەردوو پیانیستی لاو، یاد بەرزنجی و شاد بەرزنجی، سێ بەرهەمی نوێی خۆیان بڵاوکردەوە کە کاری هاوبەشی ئەم دوو ژەنیارە لاوەیە.

هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمانە لە تۆمارکردنی دەنگ، ڤیدیۆ و بڵاوکردنەوە، لە ئەڵمانیا و لەسەر ئەرکی خۆیان ئەنجامدراون و بەرهەمەکانیش بریتین لە ئەمان هەی ئەمان کە میلۆدییەکی کوردییە هەردوو هونەرمەندەکە بۆ پیانۆی چواردەستە دایانڕشتووەتەوە.
هەروەها بەرهەمەکان لە تێکەڵکردنێکی جوانی ڕیتم و میلۆدییە کوردییەکان پێکهاتووە لەگەڵ موزیکی کلاسیکی جیهانی بە فۆرمێکی هاوچەرخ و جیاواز.

ئەم دوو برا ژەنیارە کە ماوەیەکی کەمە دەستیان بە کاری هونەریی کردووە لە وڵاتی ئەڵمانیاوە کارەکانیان بڵاودەکەنەوە و زۆرجار موزیکی گۆرانییە کوردییە ڕەسەنەکان دەژەننەوە.
.jpg)

