
ڕێکارەکانى دابەشکردنى نەوتى سپى لە سلێمانى تەواو کراون.
سەلام عومەر: نرخى 100 لیترەکە لە نێوان 32 بۆ 33 هەزار دینارە.
بڕیارە لە سبەی دووشەممەوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
سەلام عومەر، سەرپەرشتیارى نەوتى سپى لە بەڕێوەبەرایەتیى نەوت و کانزاکانى سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ڕێکارەکانى کۆمپانیاى ڕێگەپێدراو بۆ گواستنەوەى نەوتى سپى ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارێزگاى سلێمانى تەواو کراون و بڕیارە سبەی دەست بە گواستنەوەى نەوتە سپییەکە بۆ سلێمانى بکرێت.
100 لیتر نەوتى سپی بە32 بۆ 33 هەزار دینار بەسەر خێزانەکاندا دابەش دەکرێت.
پشکى سلێمانى 20 ملیۆن زیاترە.
لە کۆى50 ملیۆن لیتر نەوتى سپى کە بەغداد ڕەوانەى دەکات.
سەرەتا لە ناوچە کوێستانى و شاخاوییەکان دابەش دەکرێت.
بە گشتیی سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و ڕاپەڕین 112 ملیۆن لیتر نەوتى سپى پێویستە.
ئەگەر بۆ هەر خێزانێک 200 لیتر دابەش بکرێت.
ئەگەر بەو ڕێژەیەی بڕیاری لێدراوە، 100 لیتر بدرێتە هەر خێزانێک.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەنیا 200 هەزار خێزان سوودمەند دەبن لەو100 لیتر نەوتە.
بەغداد بڕیاریداوە قۆناغ بە قۆناغ هەر جارە و 50 ملیۆن لیتر نەوتى سپى بۆ هەرێمى کوردستان ڕەوانە بکات.
پێویستى هەرێمى کوردستان 269 ملیۆن لیترە.
ئەمە لە کاتێکدایە، 1ـى ئەم مانگە، عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە ناردنی50 ملیۆن لیتر نەوتى سپى بۆ هەرێمى کوردستان، بە نرخى پاڵپشتیکراو، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانیش ڕاسپێردرا، بە خێرایی ڕێکارە پێویستەکان بگرنەبەر بۆ دابەشکردنی بەشەنەوتی هەرێمى کوردستان.
