بەهاى یەک بیتکۆین 68.6 هەزار دۆلارە

نرخی بیتکۆین لە دابەزیندایە
نرخی بیتکۆین لە دابەزیندایە

پووختەى هەواڵەکە

  • بیتکۆین 6.73% دابەزینى تۆمار کردووە.

  • بازاڕیی دراوی بیتکۆین 60%ـى بازاڕى دراوە دیجیتاڵییەکانى کۆنتڕۆڵ کردووە.


بەهاى یەک بیتکۆین بۆ یەکەمجار لە دوای مانگی ئابی ڕابردوو بۆ خوار خانەى 70 هەزار دۆلار دابەزى و لە بۆرسەى جیهانى یەک بیتکۆین بە 68 هەزار و 623 دۆلارە و بەڕێژەی 6.73% دابەزیوە.


بەهای بازاڕیی دراوە دیجیتاڵییەکان

  • نزیکەی 80 ملیار دۆلار پاشەکشەی کردووە.

  • بە دوو ترلیۆن و 390 ملیار دۆلار بۆ دوو تریلیۆن و 310 ملیار دۆلار دابەزیوە.

  • بەهای بازاڕیی دراوی بیتکۆین 60%ـى بازاڕى دراوە دیجیتاڵییەکانى کۆنتڕۆڵ کردووە.

  • بە تەنیا بەهاى بازاڕى بیتکۆین، یەک تریلیۆن و 375 ملیار دۆلارە.

  • دوایین دابەزینی بیتکۆین بۆ خوار ئاستی 70 هەزار دۆلار لە 20ـى ئابی ڕابردوودا تۆمار کرابوو.

  • پێش ئەوەی ڕووبەڕووی شەپۆلێک بەرزبوونەوەی خێرا ببێتەوە.

  • کە لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بەربەستی 87 هەزار دۆلارى تێپەڕاند.

گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران و مەترسییەکانی سەر گواستنەوەی دەریایی، دراوە دیجیتاڵییەکانی ڕووبەڕووی پاشەکشە کردووەتەوە، هەرچەندە شیکەرەوە ئابوورییەکانى دراوە دیجیتاڵییەکان، ئەم دابەزینە بە پاشەکشەیەکی کورتخایەن وەسف دەکەن دوای قۆناغێکی بەهێزی کڕین و ڕژانی سەرمایەی زۆر بۆ ناو سندووقەکانی بیتکۆین.

Loading related news...