بەندەر و سەکۆ ئەمریکییەکان ئامادەنین گازوایلی ڕووسی وەربگرن.
تانکەرەکانی ڕووسیا بە ئاڕاستەی تورکیا و بەرازیل گەڕاونەتەوە.
دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ساڵی 2022، کۆنگرێسی ئەمریکا یاسای قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیی پەسەند کرد، ئەم یاسایە هاوردەکردنی نەوتی خاو، گازوایل، غازی سروشتی و خەڵووزی ڕووسی بە تەواوی قەدەغە کرد، بەڵام لە 16ـی تشرینی یەکەمی 2026، ترەمپ بڕیارێکی جێبەجێکاریی دەرکرد و سزاکانی سەر کەرتی وزەی ڕووسیای تاوەکو مانگی نیسانی 2027 هەڵگرت، ڕووسیا ڕەزامەندی دەرکرد 500 هەزار تۆن گازوایل بنێرێتە ئەمریکا، 500 هەزار تۆنی دیکەش لە مانگی داهاتوو بنێرێت.
هیچ کەشتییەکی بازرگانیی ئەو وڵاتە لە بەندەرەکانی ئەمریکا لەنگەری نەگرتووە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەر لە هەناردەکردنی گازوایلەکە باسی لەم بابەتە کردبوو.
پاڵاوگە ئەمریکییەکان، بانکەکان و دەسەڵاتدارانی بەندەرەکانی ئەو وڵاتە، تاوەکو ئێستا ڕەتی دەکەنەوە هیچ گازوایلێکى ڕووسی وەربگرن.
هۆکارەکەشی بە هۆی ئەو سزایانەوە بووە، لە لایەن کۆنگرێس بەسەر ڕووسیادا سەپێنراوە.
لە دەرئەنجامدا تانکەرەکان کە بە ئاڕاستەی ئەمریکا ڕۆیشتوون، ئاڕاستەکانیان بەرەو بەرازیل و تورکیا گۆڕیوە.
لەگەڵ ئەم بەرەوپێشچوونەشدا، ڕاگرتنی هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر دامەزراوەکانی ڕووسیا کۆتایی هات، تاوەکو ئێستا درۆنەکان بە نزیکەی 30ـی توانای پاڵاوگەکانی ڕووسیای لەناوبردووە.
ئێستا چاوەکان لەسەر شاری شێنژێنە لە چین، ڕۆژی پێنجشەممەى داهاتوو، سەرۆکانی ئەمریکا و چین و ڕووسیا بۆ یەکەمجار لەسەر یەک مێز کۆدەبنەوە، پێشبینی دەکرێت بەشێک لە گفتوگۆکان لەبارەی کەرتى وزەوە بێت.
ڕووسیا یەکەم کەشتیی سووتەمەنی ڕەوانەی ئەمریکا دەکات و ئۆکرانیاش تووڕەیە
