
سزادانەکە بە شێوەى نائامادەیی بووە.
تۆمەتەکانى سەر پارێزگار گەندەڵى و بە فیڕۆدانى سامانى گشتى بووە.
دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاندووە، دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سزای 14 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر عەممار جەبر خەلیل، پارێزگاری پێشووتری سەڵاحەدین سەپاند.
بە تۆمەتی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی لە لایەن دادگاوە بە شێوەیەکی نائامادەیی سزادراوە.
مانگى ئابى ڕابردوو بە تۆمەتی گەندەڵی، حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.
لەگەڵ پێبژاردن بە بڕی1.7 ملیار دینار.
عەممار جبوری، ساڵی 2018 وەک پارێزگاری سەڵاحەدین هەڵبژێردراوە، لە حوزەیرانی 2022 لە پۆستەکەی دوورخراویەوە و بەرەو ئوردن هەڵات.
مانگی تشرینی دووەمی 2022، عەممار جبوری لە لایەن دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە بە تۆمەتی وەرگرتنی چوار ملیار و 600 ملیۆن دینار، سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.
بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى نەوت بە هەشت ساڵ زیندانى سزا درا
دەستپاکیى عێراق: سێ تۆمەتبارمان بە ساختەکاری و وەرگرتنى بەرتیل لە کەرکووک دەستگیرکرد
