
بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بە تۆمەتى گەندەڵى مانگى تەمموز دەستگیرکرا بوو.
لە چوارچێوەى هەڵمەتى حکومەتى عەلى زەیدى بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى گیرا بوو.
ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتار لە دۆسیەى گەندەڵی تێوەگلاون و دەستگیرکراون.
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بە هەشت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی 55 ملیار دینار سزادراوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى لە ژمارەیەک گرێبەستدا گەندەڵى کردووە.
حسێن تاڵیب، بە تۆمەتی قازانجکردن لە گرێبەست و ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور لە ڕێگەی خزمایەتییەوە سزا درا و بڕیاردرا 55 ملیار دینار بداتەوە.
دەستوەردانی لە پێدان و خەرجکردنی پارەی پەیوەست بە 40 گرێبەست و 29 فەرمانی کڕین، کە کۆی گشتی 181 ملیار دینار بووە بۆ کۆمپانیا پەیوەندارەکان بەخۆیەوە کردووە.
پێگەی خۆی بۆ دابینکردنی دارایی کۆمپانیاکانی پاڵاوگەکان قۆستەوە.
بەشێوەیەکی شەخسی 30 ملیار دینارى قازانج کردووە.
بە بڕى 35 ملیار دینار سوودی بۆ کەسانی دەوروبەرى گەیاندووە.
دوای پێداچوونەوە بە بەڵگەکاندا دادگا بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی 55 ملیار دینار، ئەوەش بەگوێرەى ماددەى 319 لە یاسای سزادان.
لە 9ـى تەمموزى 2026، حسێن تالیب لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بەغداد دەستگیرکرا بوو، ئەو کات بەڕێوەبەرى کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بوو کە یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکانى وەزارەتی نەوتی عێراق و بەرپرسە لە دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان.
دادگایی موسەننا سامەرائی بۆ ڕۆژی 29ـی مانگ دواخرا
سەرچاوەیەکی باڵا: لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی فەرمانی دەستگیرکردنی نوێ دەرچووە
