کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان بەشداری لە پانێلێکدا کرد لەبارەی: هاوبەشی بەرهەمهێنان لە ناوچەکەدا
پانێڵەکە لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئێل گوونە لە میسڕ
باڤی یاسین، دامەزرێنەر و سەرۆکی دەستەی فیلمی کوردستان، بەشدارە لە پانێڵەکاندا
کۆڕبەندەکە کەسانی پسپۆڕی بواری پیشەسازی فیلمی کۆکردەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هاوبەشیی بەرهەمهێنانی ناوچەکە و دەرفەتەکانی هاوبەشیکردن لە سەرتاسەری کەرتی فیلمدا:
کوردستان و ئوردن ڕۆڵی سەرەکیی دەگێڕن لەم هاوبەشیکردنەدا
باڤی یاسین نوێنەرایەتیی سینەمای کوردستانی کردووە و جەختی لە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە لە بەرهەمهێنانی هاوبەش و پاڵپشتیی دارایی فیلمەکاندا
بەشداریی دەستەی فیلمی کوردستان وەک بەشێک لە بەردەوامیی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکانی فیلمدا دێت، بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی پیشەسازییەکە و پاڵپشتیکردنی دەرفەتەکان بۆ سینەماکاران و بەرهەمە کوردییەکان.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گونە:
ماوەی نۆ ساڵە لە میسڕ بەردەوامە
یەکێکە لە دیارترین فێستیڤاڵە سینەماییەکانی میسڕ و جیهانی عەرەبی
ساڵانە چەندین کۆڕ و پانێڵی تایبەت بە گەشەپێدانی کەرتی سینەما پێشکەش دەکات
لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکەدا:
کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان سەکۆی تایبەت بە بەبازاڕکردنی هەیە
باڤی یاسین وەکو دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆمیسیۆنەکە لە پانێڵە جیاوازەکاندا بەشدارە
باڤی بەشدار بووە لە ڕێوڕەسمی ڕۆیشتن بەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵەکە
.jpg)

