دوێنێ شەو پاریس شەوێکى دژوارى بەڕێکرد

دوێنێ شەو پاریس شەوێکى دژوارى بەڕێکرد

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • بە سەدان هەزار کەس هاتوونەتە سەر شەقامەکانی فەڕەنسا.

  • بە هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی 1200 کەس دەستگیرکراون.

  • 150 پۆلیسى چالاکییە مەدەنییەکان و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

  • خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا بەهۆی گرانی و تێچووی ژیانەوەیە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، فەڕەنسییەکان کاتێک لە خەو خەبەریان بووەوە، پاشماوەی پێکدادانی شەوی ڕابردووی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەرانیان بینی، کە دوێنێ و شەوی ڕابردوو خۆپیشاندەران هەرچییەکیان بەردەستکەوت شکاندیان و تاڵانی و کاولکارییەکی بەرچاو شارەکانی پاریس و لیۆن و چەندین شوێنی دیکەی ئەو وڵاتەی گرتەوە.


شەوى ڕابردوو فەڕەنسا کوڵا

  • خۆپیشاندانەکان تەنیا شەش مانگ بەر لەو هەڵبژاردنانەیە کە جێگرەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دیاری دەکات.

  • شارەوانیی پاریس ڕایگەیاند، هەموو شەقامەکانی پاریس تێکدراون.

  • بە تایبەت کاتێک دوێنێ گرووپێکی گەنج بە ماسکەوە چوونە سەر چەندین فرۆشگا و دووکان و بازاڕ.

  • سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا، سەرکۆنەی دروستبوونی گرژییەکانی کرد.

  • سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا: 1200 کەس دەستگیرکراون.

  • 150 ئەفسەری پۆلیس برینداربوون.

    ئەم خۆپیشاندانانە کە پایتەختی فەڕەنسا و شارەکانی دیکەشی گرتوەتەوە بە تایبەت بەهۆی خراپیی دۆخی ژیان و درووستبوونی گرانی بوو، بە گوێرەی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە،550 هەزار کەس بەشدار بوون، بەڵام ئەو یەکێتییانەی خۆپیشاندانەکانیان ڕێکخستبوو، ئاماژەیاندا بەوەی800 هەزار کەس بەشداریی خۆیشاندانەکان بوون.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئامادەیی لە سەرتاسەری فەرەنسا بەردەوامە

ترەمپ: ئەوەی لە فەرەنسا ڕوودەدات هۆکارەکەی ئیسلام و کۆچبەرانە

فەڕەنسا لەبەردەم ناڕەزایەتیدا؛ خوێندکاران شەقامەکانی پاریس دەهەژێنن

یەسنا ئومێد

Sun Oct 18 2026

Loading related news...