وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئێران سەرقاڵی پەرەپێدانی چەکی کیمیاییە

پووختەى هەواڵەکە

  • یسرائیل کاتز: بەڵێنیدا ڕایانگبرن و نەهێڵن تاران چەکی کیمیایی بەدەست بهێنێت.

  • عێراقچی، ڕایگەیاند، بانگەشەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە چەکی کیمیایی ئێران شەرمەزارین.

  • عێراقچى، ڕایگەیاند، ئەمریکا ئاشتی و ئاسایشی جیهان دەخاتە مەترسییەوە.


یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران لە پڕۆسەی پەرەپێدانی چەکی کیمیاییدایە و دەوڵەتی ئیسرائیل ڕێگەیان پێنادات بگەن بەو توانایە.


ئاشکراکردنى پیلانەکە و ڕەتکردنەوەى لە لایەن تارانەوە

  • پێشتر میدیای ئیسرائیل هەواڵێکیان سەبارەت بە هەوڵەکانی ئێران بۆ پەرەپێدانی ئەو چەکە و بە ئامانجگرتنی واشنتن بڵاوکردەوە.

  • عەباس عێراقچی، لە تۆڕی ئێکس ئەو تۆمەتانەی بە "شەرمەزاری" ناوبرد.

  • لە پڕوپاگەندەی شێوازی جەنگی عێراق بەدوورمان بکەن.

  • بە تایبەت کە پەنجەمۆری ئیسرائیل لەسەر هەموویان هەبێت، کەس لێتانی ناکڕێت.

پەیوەست بەو بابەتە، عێراقچی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرزی بڵاوکردەووەتەوە، کە باس لە قەیرانی بودجەی ڕێکخراوی چاودێریی چەکی کیمیایی دەکات، بەهۆی بڕینی بودجەکەیان لە لایەن ئیدارەی ترەمپەوە و دەڵێت: "ئەمریکا هێندە نیگەرانە لە چەکی کیمیایی، کە بودجەی چاودێریی چەکی کیمیایی جیهانی پەکخستووە".

عێراقچی دەشڵێت: "ئەمریکا بە ڕێگریکردن لە ئەرکی ئەو ڕێکخراوە، بە ئەنقەست ئاشتی و ئاسایشی جیهانی دەخاتە مەترسییەوە".

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

نەتانیاهوو فشار لە ترەمپ دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

Loading related news...