
دەمیرتاش، ڕایگەیاند، کاتێک پارتەکانیشمان دادەخران داوای ئاشتیمان دەکرد.
دەمیرتاش، ڕایگەیاند، پێویستە لەو ڕەفتارانە دووربکەوینەوە زیان لە پڕۆسەکە دەدەن.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، پەیامێکی ئاڕاستەی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی نوێ کرد، کە بڕیاریانداوە بەشدار نەبن لە لیژنە پەرلەمانییەکەی پڕۆسەی ئاشتیدا.
لە کاتێکدا گوندەکان دەسووتێنران، تەقینەوە شارەکانی تەنی بوو، ڕەشبگیری دەکرا، گەنجان دەکوژران و پارتە کوردییەکان دادەخران، هەمیشە پشتگیرییان لە ئاشتی کردووە.
ئێستا کە ئەوەندە لە چەکدانان و ئاشتی نزیک بووینەتەوە، ئەوانەی ڕەخنە دەگرن و دەڵێن "ئۆپەراسیۆنمان لە دژ دەکرێت"، دەبێت بزانن کە ئاشتی هەمیشە لە هەلومەرجی ناسەقامگیردا داوا دەکرێت".
هێنانەدی ئاشتی و پاراستنی گیانی خەڵک، بەرزترین هەڵوێستی ئەخلاقی و مرۆییە.
خۆ بە دوورگرتن لە هەر جۆرە ڕەفتارێکیش، کە ئاڕاستەی پڕۆسەکە تێکبدات، ئەرکێکی ئەخلاقییە.
دەمیرتاش لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت: "با ئەم دەرفەتە بگۆڕین بۆ سەرکەوتنی ئاشتی و دوای ئەوەش کار بۆ جارەسەرکردنی هەموو پرسەکان بکرێت".