
ڕێگەوبانى پێنجوێن: 700 ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ نۆژەنکردنەوەى ڕێگاکە.
داوا لە شۆفێران دەکرێت بە هۆى بوونى ئامێرەکان لەسەر ڕێگەکە بە هۆشیارییەوە مامەڵە بکەن.
بەڕێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى ڕێگەوبانى پێنجوێن ڕایگەیاند، بە مەبەستی خزمەتکردنی هاونیشتمانییان و باشترکردنی کەرتی ڕێگەوبان، دەستکرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی (کەوڵۆس – پێنجوێن) بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار.
شۆفێرانى سەر ئەو ڕێگەیە ئاگادار دەکرێنەوە.
بە هۆی بوونی ئامێرەکان لەسەر ڕێگەکە.
بە وریاییەکی تەواوەوە شۆفێری بکەن و پابەندی ڕێنماییەکان بن.
ئەوە لە کاتێکدایە، بە گوێرەى بەدواداچونێکى پێشترى کەناڵ8، بڕیارە بەر لە کۆتایی ئەمساڵ دەست بە جێبەجێکردنى پڕۆژەى دووسایدى ڕێگەى سەیدسادق – پێنجوێن بکرێت.
ڕێگەى نێوان سهیدسادق بۆ پێنجوێن درێژییهكهى 45 كیلۆمهتره، له ساڵى 2014ـوە بڕیارى به دوو سایدكردنى دراوه، لهو كاته بهدواوه تاوەکو ئێستا هیچ كارێك له ڕێگەكهدا نهكراوه، به شێوهى یهك ئاڕاسته ڕۆژانه شۆفێران هاتوچۆى پێدا دهكهن.




