کێڵگەى کۆرمۆر سەرچاوەى ڕووناکى هەرێمى کوردستانە بەردەوام لە ژێر هێرشدایە.
حکومەتى فیدراڵ هەوڵى پاراستنى کۆرمۆر لە هێرش دەدات.
کۆرمۆر... سەرچاوەى ڕووناکى هەرێمى کوردستان، ئێستا تەنیا کێڵگەیەکى گازیى نییە و بەهۆى ئەو یەدەگ و بەرهەمەى لە گاز هەیەتى، چووەتە سەر نەخشەى وزەى جیهان.
گاز بۆ وێستگەکانى کارەبا.
غازى شل بۆ ماڵان لە هەرێمى کوردستان و وێستگەیەکى کارەبا لە کەرکووک دابین دەکات.
کۆرمۆر بووە بە کۆڵەکەى ڕووناکى، هەربۆیە هەرێمى کوردستان و عێراق، چاویان لەسەریەتى.
کاریگەرییەکانى کۆرمۆر بووەتە پاڵنەر بۆ ئەوەى نەیارەکانى بەردەوام هەوڵى خامۆشکردن و وێرانکردنى بدەن.
کێڵگەی کۆرمۆر لە ساڵی 2022ـەوە تاوەکو 8ـى ئەم مانگە.
13 جار ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی و درۆنی بووەتەوە.
دواى هەر هێرشێکیش حکومەتى عێراق لیژنەى لێکۆڵینەوەى پێکهێناوە.
بەڵام ئەنجامەکەى بۆ ڕایگشتى ئاشکرا نەکردووە.
لە سەردەمى حکومڕانیی عەلی زەیدیدا، ئەمە یەکەمجارە هێرش بکرێتەسەر کۆرمۆر.
سەباح نوعمان: سەرۆکوەزیران ڕژدە لەسەر پاراستى کۆرمۆر.
سەباح نوعمان: بە نیازن سیستمى بەرگریى ئاسمانى بۆ ئەم ژێرخانە گرنگە دابینبکەن.
دڵنیایی دەداتە کۆمپانیاکان، بۆ ئەوەى بتوانن ئاستى بەرهەم زیاد بکەن.
کۆرمۆر ئەگەرچى بڕبڕەى پشتى دابینکردنى کارەبا و غازى ماڵانە لە هەرێمى کوردستان، بەڵام حکومەتى کاربەڕێکەر نەیتوانیوە ئەم کێڵگەیە بپارێزێت و کارەکان تەنیا لە چوارچێوەى سەرکۆنەى هێرشەکان ماوەتەوە.
یەدەگی سەلمێنراوی گازی سروشتی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە نێوان 8 بۆ 15 تریلیۆن پێ سێجا مەزەندە دەکرێت لە لایەن پێنج کۆمپانیاوە بە ناوى پێرڵ پترۆلیۆم بەرهەمهێنانى تیادا دەکرێت و بەر لە هێرشە درۆنییەکەی 8ـى ئەم مانگە، 700 ملیۆن پێ سێجا گازى سروشتى، هەزار و 400 تۆن غازى ماڵان و 22 هەزار بەرمیل کۆندێنسەیتى بەرهەمدەهێنا و زیانى هەر ڕۆژێک لە بەرهەمهێنانى غاز، زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلارە.
تۆم باراک سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات
دواى فەرمانەکەى عەلى زەیدی شاندێک بۆ لێکۆڵینەوە لە بەغدادەوە گەیشتنە کێڵگەى کۆرمۆر
مازن غەریب: گرووپە لە یاسا دەرچووەکان ڕۆڵیان لە هێرشەکەى سەر کۆرمۆر هەیە
سەباح نوعمان بۆ کەناڵ8: هێرشەکەی سەر کۆرمۆر لەمکاتەدا پرسیارى زۆر هەڵدەگرێت