قایمقامی سلێمانی 24 کاتژمێر بەو خاوەن مۆلیدانە دەدات کە کار بە مۆلیدەکانیان ناکەن

پووختەى هەواڵەکە

  • فازڵ عومەر: هەر خاوەن مۆلیدەیەک کار بە مۆلیدەکەى نەدات سزا دەدرێت

  • هەر خاوەن مۆلیدەیەک پابەندی بڕیارەکەی قایمقامیەت نەبێت سزا دەدرێت.


فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی بە وەکالەت بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، هەر خاوەن مۆلیدەیەک پابەندی بڕیارەکەی قایمقامیەت نەبێت و کار بە مۆلیدەکەی نەکات سزا دەدرێت.


هۆشدارییەکانى قایمقامییەتى سلێمانى

  • ماوەى 24 کاتژمێرییان بۆ ئەو خاوەن مۆلیدانە دیاریکردووە.

  • بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى تەکنیکى.

  • دەستخستنى گاز.

  • هەروەها سیانەکردنى مۆلیدەکانیان لە دواى ئەو وادەیەش سزا دەدرێن.

بە گوێرەى بڕیارى قایمقامیەتى سلێمانى بڕیاربوو لە ئێوارەى ڕۆژى سێشەممە، 10ـى تشرینى دووەم، مۆلیدە ئەهلییەکان کار بەمۆلیدەکانیان بکەن، بەڵام بەشێک لە خاوەن مۆلیدەکان پابەندى بڕیارەکە نەبوون.

بڕیارەکە هەموو سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە و کاتژمێر بۆ مۆلیدەکان دانراوە کە خوێندنەوە دەکات بۆ کارپێکردنی مۆلیدەکان و لەوێوە نرخی گاز لە لایەن لیژنەکەوە دیاریدەکرێت و بڕی پارەی کارەباکەش دیاریدەکرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

قایمقامییەتی سلێمانی و کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لەسەر کارپێکردنەوەی مۆلیدەکان ڕێککەوتن

جەبار حسین

Tue Nov 10 2026

Loading related news...