
ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەی ئێران، داوا لە ئەمریکا دەکات بەرامبەر حەوت مەرجەکەی وڵاتەکەی خۆی بە دەستەوە بدات.
سەرۆکی پەرلەمانیش ئێرانیش داوا لە بەرپرسانی ئەمریکا دەکات بە قسەی ئیسرائیلییەکان خۆیان نەخەنە ناو جەنگێکی بێکۆتاوە.
موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "جەنگی ئێران لە ئێستاوە حکومەتی ئەمریکای وێرانکردووە، کاتی خۆبەدەستەوەدانە بەو حەوت مەرجەی کە تاران بە واشنتنی داوە"، ڕەزایی داواشیان لێدەکات قسەی خەیاڵپڵاوانە لە بارەی دانوستانەکانەوە بڵاونەکەنەوە.
ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان.
هەڵگرتنی سزا ئابووری و گەمارۆ دەریاییەکانی سەری.
ڕاگرتنی جەنگ بە یەکجاری.
لەبەرامبەدا بەڵێنیداوە لە دوای دوو ڕۆژ لە جێبەجێکردنی مەرجەکان، گەرووی هوورمز دەکەنەوە.
دەچنەوە سەر مێزی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا.
لە لایەکی دیکەوە محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، داوا لە بەرپرسانی ئەمریکا دەکات خۆیان لە دروشمی "ئیسرائیل یەکەمە" دەرباز بکەن.
قالیباف کە هاوکات سەرۆکی تیمی دانوستانەکانی ئێرانە داوا لە بەرپرسانی واشنتن دەکات دوای داواکارییەکانی تەلئەڤیڤ نەکەون، کە بە گوتەی ئەو ئیسرائیلییەکان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ئەمریکا بۆ شەڕێکی بێکۆتا لەگەڵ ئێراندا پەلکێش بکەن.
قالیباف لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا نووسیویەتی، ڕاکێشانی ئەمریکا لە لایەن ئیسرائیلییەکانەوە بۆ جەنگ تاڵاوێکە کە هیچ سەرۆکێک، نە لە ئێستا و نە لە داهاتوودا، چی کۆماری یان دیموکراتەکان، نەیتوانیوە لێی دەرباز بن.

