
تۆمەتى تیرۆرى ئاڕاستە کراوە.
تۆمەتبارەکە لە دایکبووى 1994ە.
لە فەرمانى دەستگیرکردنەکە دەسەڵاتى دادوەریى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، حسێن موحسین ئەحمەد فەرەج حمێداوى، سەرۆکایەتیی گرووپێکی چەکداریی کردووە بۆ ترساندنی خەڵک و تێکدانی ئاسایش.
لە لایەن نووسینگەی لێکۆڵەری دادوەریی عێراق تایبەت بە ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر دەرچووە.
فەرمانەکە لە ڕۆژى 5ـی تەمموزی 2026، بۆ حسێن موحسین ئەحمەد فەرەج حمێداوى دەرچووە.
کە لە دایکبووی ساڵی 1994 و نیشتەجێی ناوچەی بەلەدیات لە بەغداد.
ناوبراو سەرۆکایەتیی گرووپێکی چەکدارى کردووە کە کاریان تووندوتیژی و هەڕەشە بووە لە خەڵک.
تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و دروستکردنی ترس و تۆقاندن لە نێو هاوڵاتییاندا.
دروستکردنی مەترسیی بۆ سەر ژیان و ئازادی و موڵک و ماڵیان، داوا کراوە.
باوکى کە دەکاتە ئەبو حوسێن حەمیداوی، ئەمیندارى گشتیی کەتیبەکانى حیزبوڵاى عێراق، لە لایەن ئەمریکاوە لە لیستى تیرۆردایە و بۆ پێدانى زانیاری لەسەرى، ئەمریکا پاداشتێکی 10 ملیۆن دۆلاریی داناوە.
کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، گرووپێکی چەکداریی شیعەی عێراقییە کە لە ڕووی ئایدۆلۆجیاوە پەیڕەوی لە ویلایەتی فەقیهـ دەکات و پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ئێران هەیە، گرووپەکە لە ساڵی 2007 بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دامەزراوە و ژمارەیان زیاتر لە30.000 چەکدار دەبێت.
