
وەزارەتی كارەبا: پێدانی کارەبا لە چوار کاتژمێرەوە کرا بە شەش کاتژمێر.
هەردوو وێستگەى کارۆئاویی دووکان و دەربەندیخان خراونەتەکار.
بە گوتەى ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا، بە هۆی هێرشەکەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر، گواستنەوەی گازی سروشتی لە کێڵگەکە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگیراوە، لیژنەکان هەڵسەنگاندن بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی دەکەن و دواتر بڕیار لەسەر کات و چۆنییەتی دەستبەکاربوونی دەدرێت.
بڕى بەرهەمهێنانى کارەبا لە هەردوو وێستگەى کارۆئاویی دووکان و دەربەندیخان زیادکراوە.
لە دووکان سێ تۆڕبارین و لە دەربەندیخان دوو تۆڕباینى دیکە خراونەتە کار.
ڕۆژى 8ـى تشرینى دووەمى 2026، هێرشکرایە سەر کێڵگەى کۆرمۆر و بە هۆیەوە بەرهەمهێنانى غاز ڕاگیرا و کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبار کەمکرایەوە.
دواتریش وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان و لە ڕاگەیێنراوێکى هاوبەشدا ڕایانگەیاند، لەهەوڵدان بۆ ئەوەی هێرشەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی پێدانی كارەبا هەبێت لەسەر هاوبەشانی كارەبا و، بەزووترین كات بارودۆخی كارەبا ئاسایی بێتەوە.
ڕاگەیێنراوی هاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا
