
تیمى وەزارى یەکێتى بەشداری لە کۆبوونەوەکە نەکرد.
ئەنجوومەنى وەزیرانى کاربەڕێکەرى پارتى داواى بەدەمەوەچوون بۆ بانگەوازەکەى بارزانى دەکات.
ئەنجوومەنى وەزیرانى کاربەڕێکەرى پارتى لەبارەى کەمیى کارەبا، گرانیى غاز و نەوت چارەسەرى نەخستووەتەڕوو.
لە کۆبوونەوەکەدا باسى لافاوەکەى هەولێر نەکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنى وەزیرانى کاربەڕێکەرى پارتى بە سەرپەرشتیى مەسروور بارزانى کۆبووەوە و چەند پرسێکى تاوتوێ کرد، لەوانە "بانگەوازی مەسعود بارزانی"، ئەنجامی سەردانی شاندی پارتى بەناوى حکومەتەوە بۆ بەغداد و هێرشی "تیرۆریستی" سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر.
پێشوازیی و پشتیوانی لە بانگەوازی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەین سەبارەت بە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان.
داوا لە هاوکارانمان، لە تیمی وەزاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین کە بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنى وەزیران و درێژە بە کارکردن و دەوامکردنیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بدەن.
هەر سەرنج و تێبینی و پێشنیازێکیشیان هەیە، پێویستە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنى وەزیران، گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت و چارەسەر بکرێن.
جەختم لە پێویستیی ڕێزگرتن لە سیستمی فیدراڵیی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بەشێوەیەکی دادپەروەرانە كردووە.
گفتوگۆ و دانوستانەکانی بودجەی ساڵی 2027 بەردەوام بن.
بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی و کۆتایی و دادپەروەرانە، لەبارەی جێگیرکردنی مووچە و شایستە دارایییەکان و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵدا.
وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، لەبارەی لێکەوتەکانی هێرشی تیرۆریستی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕاپۆرتێکى پێشکەش کرد.
لە ڕێگەی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کە بە نەوتی ڕەش و دیزل و کارۆئاوی و فلێر گاز کار دەکەن، بەشێک لە کەمبوونەوەى کارەبا قەرەبوو دەکرێتەوە.
لیژنە ئەمنی هاوبەش لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی کاربەڕێکەرى پارتى پێکهێنراوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
ئەم هێرشە ئامانجی تێکدانی ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان و عێراقە.
لە پێنجشەممە 5ـى تشرینى دووەمەوە بافڵ جەلال تاڵەبانى بڕیارى کشانەوەى یەکێتى لە کابینەى نۆیەم داوە، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى کاربەڕێکەرى پارتییە بەبێ تیمى وەزارى یەکێتى.
کەناڵ8 ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى تیمى یەکێتى لە حکومەت ئاشکرا دەکات
سەڵاحەدین بەهادین: پەرلەمانی لەتبوو نەبوونی باشترە
عەلی باپیر: دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی پارتی ئەگەر پێشتر بووایە باشتر دەبوو