100 دۆلار بە نزیکەى 169 هەزار دینارە

بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى فۆتۆ؛ حەمە سوور
بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى فۆتۆ؛ حەمە سوور

پووختەى هەواڵ

  • بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار ناجێگیرى و نزمى ماوەتەوە.

  • بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر دینار 18 هەزار لە نرخى فەرمیى زیاترە.

  • ڕێکارەکانى حکومەتى فیدراڵى کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەى بەهاى دینار نەبووە.


لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە زانیارى بە کەناڵ8 درا، ئەمڕۆ سێشەممە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار هەر بە نزمى و ناجێگیرى ماوەتەوە و لە کاتى کردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار بە 168 هەزار و 750 دینارە.


بەهاى ئەمڕۆى دراوەکان:

  • 100 دۆلار بە 168 هەزار و 750 دینارە.

  • 100 یۆرۆ بە 187 هەزار و 500 دینارە.

  • 100 پاوەن بە 225 هه‌زار دینارە.

  • 100 لیرەى سوورى بە 9 هەزار و 200 دینارە.

  • 100 لیره‌ی توركی به‌ 3 هه‌زار و 450 دینارە.

  • 100 هەزار تمەن بە شەش هەزار و 800 دینارە.

ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لە کاتێکدایە، لە حەوتى تشرینى یەکەمەوە حکومەتى فیدراڵ گۆڕانکارى لە بەهاکەیدا کرد و بەهاى فەرمیى 100 دۆلارى بە 150 هەزار دینار جێگیر کرد، 23ـى تشرینى یەکەم عەلى زەیدی لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنیدا گوتى "هەوڵدەدەین بەهای دۆلار لە 155 هەزار دیناردا جێگیر بکەین".

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە

کەناڵ8

Tue Nov 10 2026

Loading related news...