سەرۆکی ئیسرائیل بە فەرمی ئایزنکۆتی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ ڕاسپارد

پووختەی هەواڵەکە

  • سەرۆکی ئیسرائیل بە فەرمی ئایزنکۆتی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ ڕاسپارد.

  • نەتانیاهوو لە کابینەی حکومەت دوورخرایەوە.


سەرۆکی ئیسرائیل گادی ئایزنکۆت، سەرۆکی پارتی "یاشار"ی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەمەش بنیامین نەتانیاهوو لە سەرۆکایەتی حکومەت دوورخرایەوە.


دۆخی سیاسیی ئیسرائیل

  • ئەم بڕیارەی ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، دوای ئەوە هات کە لە کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکانیدا لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمان (کنێسێت)، 67 ئەندامی پەرلەمان پشتگیرییان لە ئایزنکۆت کرد.

  • لە بەرامبەردا تەنیا 46 ئەندام پاڵپشتییان لە نەتانیاهۆووکردبوو.

  • ئایزنکۆت ڕایگەیاندووە ، کە پێشکەوتنی بەرچاو لە دانوستانەکاندا هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی فریاگوزاری نیشتمانی تا ڕێگری بکەن لە مانەوەی نەتانیاهوو و چاکسازی لەو زیانانەدا بکەن کە کابینەکەی پێشوو دروستی کردبوون.

  • بەپێی یاساکانی ئیسرائیل، ئایزنکۆت 28 ڕۆژ مۆڵەتی لەبەردەمدایە (لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ 14 ڕۆژی تر) تا بتوانێت متمانەی زۆرینەی پەرلەمان بەدەستبهێنێت.

ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و نەخشەی نوێی سیاسی

  • هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئیسرائیل لە 27ی تشرینی یەکەمی 2026 بەڕێوەچوو، کە تێیدا هیچ بەرەیەک نەیتوانی زۆرینەی ڕەها (61 کورسی لە کۆی 120 کورسی) بەدەستبهێنێت:

  • بەرەی نەتانیاهوو (ڕاستڕەو و توندڕەوەکان)، 53 کورسییان بەدەستهێنا ، پارتی لیکۆدی نەتانیاهوو بووە پارتی یەکەم بە 27 کورسی، بەڵام بەراورد بە ڕابردوو 9 کورسی کەمیکردووە.

  • بەرەی ئۆپۆزسیۆن بە سەرۆکایەتی ئایزنکۆت، 48 کورسییان بردەوە پارتی "یاشار"ی ئایزنکۆت 21 کورسی هێنا.

  • پارتە عەرەبییەکان (ڕەعەم و لیستی هاوبەش) ، سەرکەوتنێکی مێژووییان تۆمارکرد و 19 کورسییان هێنا.

کێ بووە هۆی دوورخستنەوەی نەتانیاهوو؟

پارتە عەرەبییەکانی ناو کنێسێت (بە خاوەندارێتی 19 کورسی) ڕۆڵی سەرەکییان گێڕا، کاتێک لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ سەرۆکی وڵات، ئایزنکۆتیان کاندید کرد تەنیا بە مەبەستی ڕووخاندنی نەتانیاهوو، ئەمەش وایکرد ژمارەی پاڵپشتیکارانی ئایزنکۆت بگاتە 67 دەنگ و پێش نەتانیاهوو بکەوێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئایزنکۆت ڕووبەڕووی ئەرکێکی سەخت دەبێتەوە بۆ کۆکردنەوەی هاوپەیمانییەکی جێگیر لەناو پەرلەماندا، بەهۆی ناکۆکی قووڵی نێوان پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن و پارتە عەرەبییەکان لەسەر بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە حکومەتدا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

نوێترین سیناریۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لە ئیسرائیل

کەناڵ8

Sat Nov 07 2026

Loading related news...