داهاتی نانەوتیی عێراق بە ڕێژەی 25% زیاد دەکات

چەند مانگێک مووچەى مووچەخۆران لە جۆرى 50 هەزارییە  فۆتۆ؛ حەمە سوور کەناڵ8
چەند مانگێک مووچەى مووچەخۆران لە جۆرى 50 هەزارییە فۆتۆ؛ حەمە سوور کەناڵ8

پووختەی هەواڵەکە

  • لە ماوەى ساڵێکدا داهاتى نانەوتیی عێراق 25% زیادیکردووە.

  • داهاتى نانەوتیی عێراق لە نۆ مانگى ڕابردوو 12.6 تریلیۆن دینار بووە.

  • داهاتى نانەوتیی عێراق لە نۆ مانگى ساڵى ڕابردوو 9.4 تریلیۆن دینار بووە.

  • هەرێمى کوردستان 1.4 تریلیۆن دینارى وەک داهاتى نانەوتیی داوەتە بەغداد


بە گوێرەی خشتە داراییەکانی عێراق و بەهۆی ڕێکارە نوێیەکانی حکومەتى فیدراڵییەوە ڕێژەی داهاتی نانەوتی عێراق بە ڕێژەی 25 % زیادیکردووە.


دۆخی دارایی عێراق

  • لە خشتەى خەرجیی و داهاتەکانى 9 مانگى ئەمساڵ داهاتى نانەوتیی عێراق، بە 24%ـی کۆی گشتیی داهاتی عێراق تۆمار کراوە و کۆى داهاتەکە گەیشتووەتە 12 تریلیۆن و 620 ملیار دینار.

  • لەبەرامبەردا داهاتى نانەوتیی عێراق لە نۆ مانگى ساڵى ڕابردوو 10% تۆمار کراوە و کۆى داهاتەکە لەو ماوەیەدا 9 تریلیۆن و 419 ملیار دینار بووەو بە گشتیی لەماوەى ساڵێکدا 25.37% زیادیکردووە.

  • بەگوێرەى داتاى وەزارەتى دارایی عێراق وەکو ڕێژە داهاتى نانەوتیی عێراق 10% بۆ 24% زیادیکردووە، بەڵام لەسەر بنەماى داهاتى نانەوتیی بەدەستهاتوو تەنیا سێ تریلیۆن و 201 ملیار دینار زیادیکردووە.

  • لەپاش ڕێککەوتنى 27ـى ئەیلولى 2025 لەنێوان هەولێرو بەغداد بۆ دۆسیەى نەوت و داهاتى نانەوتیی، هەرێمى کوردستان پابەند بووە بە ڕادەستکردنى داهاتى نانەوتیی مانگانە 120 ملیار دینار.

  • پێشتر هەرێمی کوردستان بەگوێرەى تەرازووى پێداچوونەوە 50 بۆ 70 ملیار دیناری ڕادەستى عێراق دەکرد.

هەرێمی کوردستان داهاتەکانی عێراقی زیاد کردووە

هەرێمى کوردستان لە ماوەى مانگى ئەیلولى ساڵى ڕابردوو بۆ کۆتایى مانگى ئەیلولى ئەمساڵ و لەماوەى 12 مانگى تەواودا بڕى یەک تریلیۆن و 440 ملیار دینارى وەک داهاتى نانەوتیی فیدڕاڵى ڕادەستى بەغداد کردووە، کە مانگانە 120 ملیار دینار بووە، واتە زیادکردنى داهاتى نانەوتیی عێراق بەشێکى پەیوەندى بە زیادکردنى ڕادەستکردنى داهاتى نانەوتیی هەرێمى کوردستانەوە بووە بۆ حکومەتى عێراقى فیدڕاڵ.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

عێراق کورتهێنانی دەبێت؛ ٣٦ تریلیۆن دینار زیان و بەغداش پشکی کوردستان ئاشکرا دەکات

Loading related news...