
کاردانەوەی بڕیارەکانی عەلی زەیدی، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقی هێنایە دەنگ.
ئەنجوومەنەکە داوا لە هەردوولا دەکات بە دەستوور کێشەکان چارەسەر بکەن.
بڕیارەکانی عەلی زەیدی کاردانەوەی توندی لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، جەختی لە پابەندبوون بە دەستوور کردەوە و داوای لە هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کرد بگەڕێنەوە بۆ دەقە دەستوورییەکان.
عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵیی یەکگرتوو و سەربەخۆیە، سیستمی حوکمڕانی تێیدا کۆماری، پەرلەمانی و دیموکراتییە.
گرەنتیکەری ئەو سیستمە بریتییە لە بڕگەکانی دەستووری ساڵی 2005، کە دادگای باڵای فیدراڵی تایبەتمەندە بە لێکدانەوەی دەقەکانی.
داوا لە حکومەتی فیدراڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان دەکەین، پابەند بن بەوەی لە دەستووردا هاتووە.
ڕاگەیێنراوەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، هاوکاتە لەگەڵ کاردانەوەکان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی لەبارەی دۆسییەی نەوت و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکانیش بە جێبەجێکردنی مادە و بڕگەکانی دەستوور دەبەستێتەوە.
عەلی زەیدی: ڕێکارەکان دەستی دەرەکییان لە پشتەوە نییە
تەواوی بڕیارەکانی عەلی زەیدی لەبارەی هەرێمی کوردستان و کەرکووکەوە