سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان دیاریکرا

پووختەى هەواڵ

  • لە بڕیارەکانی عەلی زەیدی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان لادرا بوو.

  • لیوایەک کراوەتە سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان.

  • بەگوێرەی بڕیارەکانی عەلی زەیدی بێت، دەبێت دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان دابخرێن و فەرمییەکانیش بە ناوەندەوە ببەسترێنەوە.


عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لیوا حەسەن کازمی لە شوێنی عومەر وائیلی وەک سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دیاریکرد، کە پێشتر فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای موسەننا بووە.


دەستنیشانکردنی سەرۆکی نوێی دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە کاتێکدایە کە سێشەممە 24ـی تشرینی دووەم، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق چەند بەرپرسێکی ئەمنی و کارگێڕی لە پۆستەکانیان دوور خستەوە، کە یەکێک لەوانە عومەر وائیلی بوو.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

تەواوی بڕیارەکانی عەلی زەیدی لەبارەی هەرێمی کوردستان و کەرکووکەوە

شۆڕش محەمەد

Wed Nov 25 2026

Loading related news...