
کاردانەوە و لێکەوتەکانی بڕیارەکانی عەلی زەیدی لەبارەی کەرکووک و هەرێمی کوردستانەوە زیاتر بوون.
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو نووسینگەی ڕاگەیاندنى عەلی زەیدی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە هەندێک ناوەندی میدیایی و سیاسی وا لێکدرایەوە کە بڕیارەکانی زەیدی بە ئاماژە و هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی دەرەکییە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، ئەو ڕێکارانەی کە حکومەت لەناو سنوورە دانپێدانراوە نێودەوڵەتییەکانی عێراقدا دەیانگرێتەبەر، لە ئیرادەی سەربەخۆی خۆیەوە سەرچاوە دەگرن.
کۆماری عێراق دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی تەواو و دیموکراسیی فیدراڵییە. دەسەڵاتەکانی و ڕەوایی دامەزراوەکانی لە دەستوور و ئیرادەی گەلەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت.
حکومەت بە سەربەخۆیی تەواو و بەگوێرەی یاسا و بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمانی، بەرپرسیارێتی و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ دەکات.
جەخت لەوە دەکەینەوە کە بڕیاری عێراقی پرسێکی تەواو نیشتمانییە.
ڕێکارەکان تەنیا پشت بە دەسەڵاتە دەستووری و بەرپرسیارێتییە یاساییەکانی دەبەستن، ئەمانە وەک وەڵامێک نین بۆ هاندان، سەپاندن، یان ئاراستەکردن لە هیچ لایەنێکی دەرەکییەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، حکومەتی عێراق ڕەوایی بڕیارەکانی لە هەڵوێست یان ئاراستەی دەوڵەتانەوە وەرناگرێت و چاوەڕێی هاندانی هیچ کەسێک ناکات بۆ جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییە دەستووری و سەروەرییەکانی، بەڵکو بەگوێرەی ئەوەی کە بەرژەوەندیی باڵای عێراق و مافەکانی گەلەکەی و پێداویستییەکانی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دەیخوازن، هەنگاو دەنێت.
تەواوی بڕیارەکانی عەلی زەیدی لەبارەی هەرێمی کوردستان و کەرکووکەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی: پشتیوانی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و قاچاخچێتی دەکەین