بە سەرپەرشتى قوباد تاڵەبانى نەخۆشخانەی 'هیوای گەورە' لە سلێمانی بونیاد دەنرێت

پووختەى هەواڵەکە

  • نەخۆشخانەى هیواى گەورە بۆ شێرپەنجە لە سلێمانى دروست دەکرێت.

  • حکومەتى فەرەنسا هاوکار دەبێت لە دروست کردنى نەخۆشخانەکە.

  • نەخۆشخانەکە یەکەم سەنتەرى شێرپەنجە دەبێت لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.


بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بونیادنانی 'نەخۆشخانەی هیوای گەورە' لەسەر بەرزترین ستانداردە جیهانییەکان کە گەورەترین سەنتەری چارەسەری شێرپەنجەیە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شاندێکی فەرەنسا گەیشتنە شاری سلێمانی.


داڕشتنى پلان بۆ دروست کردنى نەخۆشخانەکە

  • شاندەکەى فەرەنسا نووسینگەی قوباد تاڵەبانى و ڕێکخراوی (CDO) و نەخۆشخانەی هیوایان بەسەرکردەوە.

  • پێکەوە تاوتوێی دانانی پلانی تۆکمە و وردیانکرد.

  • ئەو زەوییەش بەسەرکرایەوە کە بڕیارە نەخۆشخانەکەی لەسەر بونیادبنرێت و کەوتووەتە پارکی هەواری شار.

  • بەڕێوەبەری نووسینگەی قوباد تاڵەبانى باسی لەوردەکاریەکان کردووە.

  • بەڵێنی پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست درا.

  • لە بەڕێکردنی رێکارە کارگێرییەکان تاوەکو دانانی بەردی بناغەی 'نەخۆشخانەی هیوای گەورە' بە زووترین کات.

بۆ دەستپێکردن و بە جێگەیاندنی پڕۆژەکەش بۆردێکی پشتیوانی پێکهات لە بەڕێوەبەری نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، رێکخراوی CDO و کۆمپانیای دواڕۆژ.

شاندەکەی فەرەنسا ستایشی ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەیان کرد کە لە نەخۆشخانەی هیوا پێشکەش دەکرێت و بەڵێنیاندا ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ تاوەکو بەزووترین کات دەست بە پڕۆژەی نەخۆشخانەی هیوای گەورە بکەن.

Loading related news...