
دیدارى گوڵەخانە دەستیپێکرد و بەرپرسانى باڵا بەشدارن.
هێمن هەورامى و سەعدى ئەحمەد پیرە پێکەوە بەشداریى پانێڵێکیان کرد.
هێمن هەورامى دیدى حیزبەکەى بۆ ئێستا پرۆسەى حوکمڕانى خستەڕوو.
لە سەرەتاى قسەکانیدا هێمن هەورامى ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان، ئاماژەى بە دۆخى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جیهان کرد، کە بە بۆچوونى ئەو ئێستا جیهان بە قۆناغى نائاشتى و ململانێى زلهێزەکان تێدەپەڕێت، هێمن هەورامى دوایین پێشنیازى حیزبەکەى بۆ شێوازى حوکمڕانى لە هەرێمى کوردستان خستەڕوو.
ئێستا لە جیهاندا 61 جەنگ لە نێوان وڵاتان لە ئارادان.
بە دروستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە قەیرانێکى قووڵدایە.
ناکۆکییە ناوخۆییەکانى وڵاتان کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەکان هەیە.
ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە قەیرانى شەرعییەتى دەسەڵات تێدەپەڕێت.
ئێستا باس لە داڕشتنەوەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکرێت.
پێویستمان بە تێگەیشتنێکى هاوبەش هەیە نەک لەنێوان پارتى و یەکێتى بەڵکو لەنێوان لایەنەکانى دیکە و نوخبەش.
پارتى بۆ هاوکێشەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ژمارەیەک دیدى هەبێت.
پرسیارى ئێمە ئەوەیە ئایا هەموو لایەنەکان لەسەر پاراستنى قەوارەى هەرێمى کوردستان هاوڕان.
دەبێت ڕێز لە ئیرادەى خەڵکى کوردستان بیگرێت، تاکەى ڕێز لە دەرئەنجامەکانى هەڵبژاردن ناگیرێت.
دروستنەکردنى دامەزراوەیى دەستووریى یەکێک لە هەڕەشەکان و وادەکات هەڕەشەکانى دیکە کاریگەرییان زیاتر بێت.
شاندنى دانوستانکار پێیانگوتوین خراپترین ڕەشنووسى بودجە لە مێژووى پرۆژەکانى بودجەى عێراقدا ئەوەیە کە ئێستا نووسراوە.
لە سەردەمى هیچ کابینەیەکدا بودجەى وا خراپ نەبووە.
بە دانوستانى تەکنیکى ناگەینە ئەنجام، ئەوەى دانراوە سزایە بۆ هەرێمى کوردستان.
پێویستە هاوپەیمانییەك لەناو لایەنە كوردستانییەكان لە بەغداد دروست بكرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەمواری دەستوور و بودجە.
میکانیزمى هەرە گەورە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان کارابوونى دامەزراوەکانە.
پێشکەوتنى باش لە نێوان پارتى و یەکێتى هاتووەتە ئاراوە.
دروستکردنى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى بە پەسەند دەزانین.
دیدى ئێمە وایە هەرێمى کوردستان فاکتەرى سەقامگیرى بێت و نەبێتە لایەندار لە شەڕ و ململانێکانى ناوچەکەدا.
دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردن تێپەڕیوە، داوامان لە هەموو لایەنەکان کرد پێکەوە حکومەتى یەکڕیزیى نیشتماتنیى پێکبهێنین، بەڵام لایەنەکان بە دەم داواکارییەکەمانەوە نەهاتن.
پرسیارەکەمان ئەوەیە ئەگەر کار بە ئەنجامى هەڵبژاردن نەکرێت و هەر بگەڕێینەوە بۆ ڕێککەوتنى حیزبەکان بۆ هەڵبژاردن بکرێت.
پرسیارمان بۆ لایەنەکان ئەوەیە ئەگەر کار بە ئەنجامى هەڵبژاردن ناکرێت، زۆر ئاساییە با وەکو دوو حیزب ڕێککەوتنێکى 10 ساڵە بکەین، بەڵام داواى لە کونسوڵخانە و حیزبەکان بکەین کەس داواى هەڵبژاردنمان لێنەکات.
پارتى و یەکێتى بۆ قۆناغێکى ڕاگوزەر حوکمڕانى ئەم وڵاتە بکەینەوە.
ئەگەر ئەمە ناکرێت ئەوە هەڵبژاردن، ئەگەر ئەوەش ناکرێت با پەرلەمان هەڵبوەشێنینەوە و هەڵبژاردنى پێشوەختە بکەین.
چوارەمین دیدارى گوڵەخانە بە وتارى محەممەدى حاجى مەحموود دەستیپێکرد و بڕیارە ژمارەیەک پانێڵ پێشکەش بکرێن.



