تۆمەتباری کوشتنی دوو براکەی ئاکرێ ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەوە

کەناڵ83 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێکى ڕووبەڕووبوونەوەکە لە کامێراى چاودێرییەوە
دیمەنێکى ڕووبەڕووبوونەوەکە لە کامێراى چاودێرییەوە

پووختەى هەواڵەکە:

  • سێ ڕۆژ بەسەر کوژرانى دوو براکەى ئاکرێ تێپەڕى.

  • تۆمەتبارەکە مامەڵەکارێکە و شەوى ڕابردوو لە کاتى شت کڕیندا دەرکەوتووە.

  • بە چەک ڕووبەڕووى هێزە ئەمنییەکان بووەو جارێکى دیکە هەڵاتووە.


شەوی ڕابردوو لە ئاکرێ شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و ئەو کەسەدا ڕوویدا کە تۆمەتبارە بە کوشتنی دوو براکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا.


چى ڕوویدا؟

  • شەوى 21 لەسەر 22ـى ئەم مانگە، لە قەزای ئاکرێ لە ڕووداوێکدا، دوو برا لەلایەن پورزایەکی خۆیانەوە کوژران و بکوژەکە هەڵات..

  • درەنگانی شەوی ڕابردوو، _هەینى_زانیاریی دەگاتە هێزەکانی ئاسایش کە تۆمەتبارەکە لە مارکێتێک دەرکەوتووە و شتی کڕیوە.

  • دوای گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش بەو شوێنەی گومانی لێکراوە کە تۆمەتبارەکەی لێبێت، تۆمەتبارەکە بینراوە.

  • خۆی ڕادەست نەکردووە و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە، ڕووبەڕووبوونەوەکان تەنانەت چەکیشی تێدا بەکارهاتووە و تۆمەتبارەکە تەقەی لە هێزە ئەمنییەکان کردووە.

  • موقەدەم عیماد حسێن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ بۆ کەناڵ8: تاوەکو ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دەستگیرکردنی.

  • لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا سوپاس بۆ خوا هیچ ئەفسەر و کارمەندێکی هێزەکانمان بریندار نەبوون.

شەوى 21 لەسەر 22ـى ئەم مانگە دوو برا لەلایەن ئەم تۆمەتبارەوە کوژران کە پورزا و خاڵۆزا بوون.

زانیاریى لەبارەى ڕووداوەکەوە لە لینکەکەدایە

کەناڵ8 وردەکارى کوژرانى دوو براکەى ئاکرێ ئاشکرا دەکات

کەناڵ8

Sat Oct 24 2026

Loading related news...