نوێنەرى حکومەت لە فەڕەنسا: ڕەوەندى کوردى لە خۆپیشاندانەکان بەشدار نییە

ئارام قەرەداغی3 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێکى لە خۆپیشاندانەکانى پاریس 13ـى تشرینى یەکەمى..فۆتۆ؛ AP
دیمەنێکى لە خۆپیشاندانەکانى پاریس 13ـى تشرینى یەکەمى..فۆتۆ؛ AP

پووختەى هەواڵەکە:

  • نوێنەرانى خوێندکاران داواى درێژەدان بە خۆپیشاندان دەکەن.

  • پەنابەرانى وڵاتان بەشێوەیەکى فراوان بەشدارى لە خۆپیشاندانەکان دەکەن.

  • زیاتر لە 400 هەزار کورد لە فەرەنسا دەژین.


عەلى دۆڵەمەرى، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ڕەوەندى کوردى بەشدار نییە لەو خۆپیشاندانانەى لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچن، بەتایبەت ئەوانەى کە گرژى و ئاڵۆزییان لێکەوتووەتەوە.


عەلى دۆڵەمەرى:

  • ڕەوەندى کوردى وێنایەکى جوانى کوردیان لە فەڕەنسا پیشانداوە.

  • جگە لەوەى لە گرژییەکان بەشدار نین، هیچ هاونیشتمانی و خاوەنکارێکیش بەهۆى ئەو ڕووداوانەوە زیانى بەرنەکەوتووە.

  • ژمارەی پەیوەندیمان داوەتە ڕەوەندى کوردى بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست و هەر حاڵەتێکى لەناکاو پەیوەندیمان پێوەبکەن.

  • 24کاتژمێر پەیوەندییەکان وەڵامدەدرێنەوە.

بەگوێرەى ئامارى حکومەتى پاریس، 420 هەزار هاونیشتمانیى کورد لە فەڕەنسا دەژین و بەشێکیان مافى مانەوەى هەمیشەییان هەیە و بەشێکى دیکەیان، خوێندکار یان خاوەنکارەکانن و بەشێوەى کاتیی دەمێننەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

فەرەنسا لە 8ـی بەیانی بۆ 8ـی ئێوارە خۆپیشاندانی قەدەغە کرد

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە پاریس کەسێک کوژراو چواری دیکە برینداربوون

Loading related news...