
ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەوانان لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، نازانێت بڕیاری لیژنە نەرویجییەکە بۆ دیاریکردنی براوەی خەڵاتەکە چی دەبێت، بەڵام ئەوان ناوبانگێکیان هەیە کە ئەو خەڵاتە نادەن بە کەسانی هاوشێوەی ئەو.
ترەمپ چەند جارێک لە لێدوانەکانیدا ئاشكرای کردووە، خۆی بە شایەنی ئەو خەڵاتە دەزانێت، چونکە هەوڵەکانی بوونەتە هۆی کۆتاییهێنانی هەشت جەنگ، لەو کاتەوەی وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاربووەتەوە.
هەریەک لە سەرکردەکانی کەمبۆدیا، ئیسرائیل و پاکستانیش ئاشكرایانکرد، ترەمپیان بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە بەربژێر کردووە.
ئەمساڵ دۆخەکە بە گشتی جیاوازە، هەندێک لەو گرژییانەی ترەمپ دەڵێت، کۆتایی پێهێناوە، جارێکی دیکە سەریان هەڵداوەتەوە، بۆ نموونە؛ گرژییەکانی کۆنگۆ و سنوورەکانی نێوان کەمبۆدیا و تایلەندیش.
تاوەکو ئێستا ترەمپ سەرکەوتوو نەبووە لە کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئەمە سەرەڕای بەڵێنەکانی بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە.
بەگوێرەی ڕۆیتەرزیش، لیستی ئەو کەسانەی کە بەربژێرن بۆ وەرگرتنی نۆبڵی ئاشتیی ئەمساڵ، بابا لیۆ و دادگای نێودەوڵەتیی تاوان و ژمارەیەک کەسایەتى و دامەزراوەى دیکەى تیادایە.
ترەمپ: ئەوەی لە فەرەنسا ڕوودەدات هۆکارەکەی ئیسلام و کۆچبەرانە

.jpg)

.jpg)
