وەزیری دەرەوەی ئێران: پێدەچێت هێرشەکەی کوەیت سیناریۆی پێشوەختە بێت بۆ هەڵگیرسانی جەنگ

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران

پووختەى هەواڵەکە

  • عێراقچی، ڕایگەیاند ئامادەین هاوکاریی کوەیت و ئیتاڵیا لە ئاشکراکردنی هۆکارەکانی پشت ڕووداوەکە بکەین.

  • ڕۆژی پینجشەممە بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەیەکی بەرگریی ئاسمانیی کوەیت.

  • کوەیت ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد و ئێرانیش ڕەتیدەکاتەوە.


عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، بە تەلەفۆن پەیوەندەی بە هەریەکە لە هاوتا کوەیتی و ئیتاڵییەکەی کردووە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی دوو هاوڵاتییە ئیتاڵییەکە بە هۆی هێرشەکانی دوێنێوە دەربڕیوە.


ناوەڕۆکى پەیامى عێراقچى

  • هێرشەکەی سەر کوەیت بە گوماناوی ناو دەبات.

  • پێدەچێت تەنیا سیناریۆیەکی پێشوەختە بێت، بۆ هەڵگیرسانی جەنگ دژی وڵاتەکەی.

  • وەزیرى دەرەوەى ئێران ئامادەیی تارانی بۆ هەر جۆرە هەماهەنگی و هاوکارییەک لەگەڵ حکومەتەکانی کوەیت و ئیتاڵیا بۆ ئاشکراکردنی هێرشکارەکان دەربڕیوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ پینجشەممە، بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەیەکی بەرگریی ئاسمانیی کوەیت، دوو کەس کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون، کوژراوەکان هاوڵاتیی ئیتاڵی بوون و بریندارەکانیش یەکێکیان پاکستانی و ئەوی دیکە کوەیتی بوو.

هەر دوای هێرشەکە، وەزارەتی بەرگریی کوەیت، تارانی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبارکرد و ڕایگەیاند، ئێران بە چەند درۆنێک هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوەیەکی ستراتیجی وڵاتەکەی، بەڵام هەر زوو ئەبوفەزڵ شکارچی، گوتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند، ئەوان هێرشیان نەکردووەتە سەر کوەیت و هێزە چەکدارەکانی ئێران هیچ ئۆپراسیۆن و هێرشێکی سەربازییان لە ناوچەکە ئەنجام نەداوە.

ڕووداوەکەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و یەکێتیی ئەورووپا داوایکرد، گوشاری زیاتر بخرێتە سەر ئێران، بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و ناوچەکە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

دوای کوژرانی دوو ئیتاڵی لە کوەیت؛ ئەورووپا داوا دەکات گوشار لە ئێران بکرێت

سامیا حەسەن

Fri Nov 27 2026

Loading related news...