
هەفتەی داهاتوو نامەی ئۆجەلان دەگەیێنرێتە ئۆزگور ئۆزەل.
هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی پارتی نوێ بۆ پڕۆسەکە بەردەوامە.
پاش ئەوەی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی نوێ، بڕیاریدا لە پڕۆسەی ئاشتی بکشێتەوە و بەشداری لە لیژنەی چاودێریی پڕۆسەکە نەکات، عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەکی بۆ ئۆزەل نووسی.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی ئیمراڵی کە 22ـی ئەم مانگە لەگەڵ ئۆجەلان کۆبووەوە، سەردانی پارتی نوێ بکەن.
نامەکەی ئۆجەلان ڕادەستی ئۆزەل بکەن.
هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی پارتی نوێ بۆ پڕۆسەکە بەردەوامە.
کۆتایی هەفتە، تولای هاتیمئۆغوڵڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی پارتی دەم لە ئێوارە خوانێکدا لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل یەکیان بینیوە.
پێشتر ئۆزەل لە بارەی کشانەوەیان ئاماژەی بەوەکرد، بەڵێنەکانی پڕۆسەکە جێبەجێنەکراوە، قەیوومەکان لانەبراون و فشارێکی قورسی سیاسی و یاسایی لەسەر پارتەکەیان و میدیا هەیە.
لیژنەی چاودێریی پڕۆسەى ئاشتى لە 19 ئەندام پێکدێت
ئۆجەلان گواسترایەوە خانووە نوێیەکەی ئیمراڵی و پەیامێکیشی بڵاوکردەوە

