
تورکیا چەکدانانی پەکەکەی پشتڕاستنەکردەوە.
تورکیا جەخت لە بەرەوپێشبردنی پڕۆسەکە دەکاتەوە.
لەم قۆناغەدا ئەندامانی پەکەکە ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ تورکیا.
بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
وەک پەکەکە و پارتی دەم چاوەڕێیان دەکرد، ئەنجوومەنەکە خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکەی پشتڕاست نەکردەوە.
کە مەرجی سەرەکییە بۆ ئەوەی یاسای پڕۆسەکە بچێتە بواری جیبەجێکردن.
بەبێ جێبەجێکردنی یاساکەش، ئەندامانی پەکەکە و ئەو کەسانەی بەهۆی دۆسیەی پەکەکە و کەجەکەوە تورکیایان بەجێهێشتووە.
ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ تورکیا و زیندانیکراوانیش ئازاد ناکرێن.
ماوەی چەند هەفتەیەک بوو پەکەکە و پارتی دەم گوشاریان دەکرد تاوەکو ئەنجوومەنەکە چەکدانانی پەکەکە پشتڕاست بکاتەوە.
لە ڕاگەیێنراوی کۆبوونەکەدا ئاماژە بە بەردەوامیی ئەو هەنگاوانە کراوە، کە لە چوارچێوەی پڕۆسەکەدا دەنرێن.